عەلی تولابی دەنگە یەكەمەكەی كورد

كوڕە كوردەكەی بەشداربی بەرنامەی "عەسری جەدید"ی ئێران پلەی یەكەمی بەدەستهێنا...
عەلی توڵابی لەكۆی 22 ملیۆن و 777 هەزارو 987 دەنگ، بەتەنها پێنج ملیۆن و 562 هەزارو 453 دەنگی بەدەستهێناو 
بووە پاڵەوانی وەرزی سێیەمی بەرنامەی عەسری جەدیدی كەناڵی سێی ئێران، كە پڕبینەرترین بەرنامەی مانگی ڕابردوو بووە لەسەر ئاستی ئەو وڵاتە.
توڵابی تەمەنی 13 ساڵەو خەڵكی شاری كوهدەشتی پارێزگای لوڕستانە و بەڕەگەز كوردە و  لەبەرنامەكە بەچەند گۆرانیەكی كوردی و لوڕی بەشداری كردبوو، توانیبوەی قۆناغە جیاجیاكان ببڕێت و دوای حەوت مانگ لە كێبڕكێی سەدان بەهرەداردا، سەرەنجام پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.

 

سەرچاوە: galawej