رێکخراوی CPT ی ئەمریکی : سوپای تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
سوپای تورکیا سەرەرای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چەکدانان لە لایەن پەکەکە و بەڕێوەچوونی ڕۆسەی ئاشتی بەڵم بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی باشووری کوردستان.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ی تەمموز کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی CPTـی ئەمریکی رایگەیاند" سوپای تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان".
ڕێکخراوەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات" لە کاتژمێر ٨:٤٠ خولەکی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا (٥) جار تۆپبارانی (گەلی مێوین و گەلی قەچۆ)یان لە دەڤەری نهێلێ لە سنوری قەزای ئامێدی کرد".
دەشڵێت"لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئێستا، سوپای تورکیا (١٢) هێرش و تۆپبارانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە".
ئەوەش لە کاتێکدایە کە رۆژی رابردوو بەبەشداری میدیاکان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان لە رێورەسمێکدا پەکەکە بە لەنێوبردنی چەکی (٣٠) گەریلا نیازپاکی خۆی بۆ پڕۆسەی ئاشتی نیشاندا.
سەرچاوە : سپی میدیا