من دەڵێم 5 + 5 = 10
تۆ دەڵێی 6 +4 = 10
ئەو دەڵێت 3 +7 = 10
ئەو دەڵێت 1 +9 = 10
یەکێکی کە ئەڵێ 2 +8 = 10
هەموومان ڕاست دەکەین، بەڵام بە شێوازی جیاواز.
ئەگەر من لەگەڵ تۆجیاواز بم، ئەوە مانای ئەوە نییە کە من هەڵەم یان تۆ هەڵەیت، تەنها تێڕوانینمان جیاوازە.
ڕێز و پێزانین ئەرکێکە
ئەنجام و چارەسەریش وەک یەکن.
زۆربەی کێشەکانمان لەگەڵ خۆشەویستانمان بەهۆی دوو هۆکارەوە دروست دەبن:
1 - ماناکە تێنەگەیشتووە
2- تێگەیشتووەو مەبەستی نەبووە
چارەسەرەکەش دوو هەنگاوە بە دیالۆگ:
1- پرسیارکردن لە نیازی بەرامبەر
2- مانەوەو لەژێر چەتری دیالۆگ بۆ وابەستەبوون بەڕای خۆمانەوەو بەڕای بەرامبەر ڕازی بوون