دۆزەخی عەشق

 

 

 

 

تاڤگە  سابیر

 

دەمەو ئێوارەیەکی درەنگ ئاشنای ڕۆحی یەکتر بووین و
چوینەناو تۆفان و باو گەردەلوولەکانەوە
من بە دەستێکی بەتاڵ و دڵێکی خومارەوە
من بە گریانێکی تۆراو عەشقێکی بەتاڵەوە
ئەو بەبێدەنگیەکی قەشەنگ و تەنیایەکی گەورەو
دڵێکی  بریندارەوە
چووینە ناو دڵی ئێوارەیەکانەوە
یەکەمین لاپەڕەمان ھەڵدایەوە
گەرچی یەکەمجار قسەیەکی ماندومان پێبوو بۆ ژیان و
ئەسیری پرسیار  و عەشقێکی  نەناسراو بووین
بەڵام  ئەولە قوڵایەکانی ڕۆحیدا
زەردەخەنەیەکی سادەو عەشقێکی  سپی ھەبوو
بۆ شەڕی مەرگ و سەمای ئێوارەکان
بە ھەشتێکی ھەبوو  بۆ پەیوەندی 
لەگەڵ  ئاو و خواو ئاسمان و ئەستێرەکان
چرایەکی داگیرساند بوو لە دڵی کەناردا
چرایەک..
پێی وابوو ھەمیشە  ئەدرەوشێتەوە
لەناو دڵی زستانە ساردو نسرمەکانیشدا کز .. ئەسوتێ و
بەناو باران و لافاو تۆفانەکانیشدا گەر تێپەڕێت
ڕێ وونناکات ..
ئەو... ھەمیشە  بۆنی شەوەکانی دەکردوو
باسی ڕووتبونەوەیەکی ئەبەدی دەکرد
ڕووتبونەوەی ژێر باران و  تۆفانەکان
ھەمیشە  وەك زستانێکی تەزیوو
لە دڵی  شەوەکاندادەنوست و
ھەناسەکانی بۆنی بەفریکی تازەیان لێدەھات
کەچی... لە کەنار ئێوارەیەکی  غەمگینیشدا وونبوو
ئای...چ سەختە تەنیایی
تەنیاییەکی درێژ خایەنی دوای پێکەوە بوونێکی کوورت
چ کۆچێکی کوشندەیە
بۆنی ئاو و خۆرووتکردنەوە لە ئێوارەدا
چونکە ژیانیش جاروبار سەرمەستی خۆی شۆڕ دەکاو
دەیخاتە باوەشی ئێوارەکانەوە بۆ مردن
ئێوارانی دابڕان و ون بوونی ھەتاھەتایی
وەك  کۆچ ئێوارانی تۆ.. 
وەك  دابڕانی تۆ لە شیعرو لە عەش و لە مناڵی
دوای  تۆ لە ئێوارەیەکدا کۆبووینەوە
تێگەیشتین لە ئەفسونی ژیان و حەقیقەتی مردن
لەوەھمی ئێورەکان و بەھەشتی پوچی ناو کتێبەکان
تێگەیشتین 
لە دۆزەخی عەشق و پیاسەی بەتاڵ
.