دوو ژنى کورد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانى ئەوروپا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

 

 

 

 

 

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانى هه‌ڵبژاردنى پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، دوو ژنی کورد تائێستا سەرکەوتنیان به‌ده‌ستهێناوه‌ کە هەردووکیان خەڵکی باکووری کوردستانن. 

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەوروپا، ئۆزلەم ئاڵەڤ دەمیرەڵ له‌سه‌ر لیستی پارتی چەپی ئەڵمانیا و ئەڤین ئینجیرە کە لەسەر پارتی سۆسیال دیموکراتی سویدە سەرکەوتنیان بۆ پەرلەمانی ئەوروپا بەدەستهێناوە.

هەروەها گەشاو بیبان یەکێکی دیکە لە ژنە کوردە بەربژێرەکان بوو لەسەر لیستی پارتی چەپی فینلەند دەڵێت" لە پارتەکەم سێ کەس دەرچوون و من لە پلەی چوارەمدام کە دەکرێت یەکێک لە سەرکەوتووەکان نەچێتە پەرلەمان و من بچم". 

 

ئوزلەم دەمیرەڵ ساڵی ١٩٨٤ لە مەڵەتی باکووری کوردستان لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٩ لەگەڵ خێزانەکەی ڕوویکردووەتە ئەڵمانیا و لە زانکۆی بۆن زانستە سیاسییەکان و مێژووی خوێندووە.

پێشتریش بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا بووە.

ئەڤین ئینجیر، ساڵی ١٩٨٤ لە ئامەدی باکووری کوردستان لە دایکبووە، لە تەمەنی شەش ساڵییەوە لە سوید دەژی، ساڵی ٢٠١٣ کۆلێژی یاسای لە زانکۆی ئۆپسالا لەو وڵاتە تەواوکردووە، بۆ پارتی سۆسیال دیموکراتی سویدی کە لە دوای هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩ی ئەوروپاوە وەک ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا کاری کردووە.
 

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ئەڤین ئینجیر خەڵاتی هەمەجۆری، گشتگیری و کاریگەری کۆمەڵایەتی لە خەڵاتی ساڵانەی (MEP)ی گۆڤاری پەرلەمان بەدەستهێناوە. 

سەرچاوە : سپیمیدیا