لەبەردەم خەڵکی کوردستاندا کێ بەرپرسیارە لە برسێتی خەڵک؟

 

 

 

 

 

 

ڕێبوار یاسین 

 

پارتی و یەکێتی !

فاشلترین حزب لەکوردستاندا  

" پارتی و یەکێتی  " 

خراپترین دۆخی ژیانی مرۆڤ ئەوەیە کە لە ژێر دەسەڵاتی ستەمکارێک ژیان بەسەر بەرێت ، کە ئەو ستەمکارە تەنها خۆی لەلا قبوڵ بێت و نەیەوێت هیچ کەسێک دژی بێت ، لەم نێوەندەدا ئۆپۆزسیۆن وون دەبێت ، ڕای جیاواز نامێنێت ، تەنها ڕای خۆی لەسەروو هەموانەوەیە ، کۆیلەی کورسی و دەسەڵات و پارە و پاسەوان و سوڵتان و گەورە هەرخۆیەتی و هەموو کارێکی قێزەون  دەکات لە پێناو پاراستنی عەرشەکەی

لە هەر وڵاتێک حیزب لە حکومەت دەوڵەمەندتر بوو، گومانت نەبێ پارەی حکومەتە حیزب دزیویەتی، هەموو داهاتی ئەم وڵاتەیان کرد بە شوقە و ڤێلا و بردیان بە ئاسمانە بۆ ئەو برا عەرەبانەی بە قەولی خۆیان مووچەکەیان بڕیوین، ئێستا عەرەبەکان لە شوقە و ڤێلاکانی دوو خێڵی نەزان شاهانە دەژین و  میللەتیش دوو مانگە دینارێکی وەرنەگرتووە.

ئێستا حیزب هەر ڕۆژەی دەزگایەکی میدیایی دەکاتەوە و هیچ بێژەرێکی مووچەی مانگانەی لە 5000 پێنج هەزار دۆلار کەمتر نییە، لەولاوە ژمارەیەک بەرپرسی دز و ڕۆژنامەنوسی خۆفرۆشی حەرامخۆر دێن پاساو بۆ دزییەکانی دوو خێڵی مافیا دەهێننەوە و زوو زوو دەڵێن خەتای بەغدادە، کاکی حەرامحۆری شەریکە دز، گریمان بەغداد دوژمنە، ئەم دوو خێڵە نەزانە چی لە داهاتی ناوخۆ و نەوتی دزراو دەکەن.

ئەی نەیان ووت تەسلیم بە بەغداد نابین، ئەی پەنجەیان ڕانەوشاند ووتیان قبوڵی ناکەین، دەی کورد ووتەنی ئەگەر مووی پیاوەتیتان پێوەیە خاوەنی قسەی خۆتان بن، لە داهاتی ناوخۆ و نەوتی دزراو مووچەی ئەو خەڵکە بدەن، تاکەی ئێمە باجی گەوجی و نەزانی ئێوە بدەین.

تاکەی لە پێناوی بەرژەوەندیی خۆتان و مناڵەکانتان یاری بە چارەنووسی خەڵکی کوردستان ئەکەن؟

دەسەڵاتی خۆسەپێن و زوڵم و ستەم ناچێتە سەر، دونیا دەورانە ڕۆژێک پێگە و کورسیتان ئەکەوێتە لەنگی چونکە ڕۆژ بە ڕۆژ گوزەران و ژیانی خەڵک ئەکەوێتە مەترسییەوە هەروەها مێژوو ئەوەی سەلماندووە کە برسی کردنی خەڵک ئەنجامی باشی نابێت

»زگی تێر ئاگای لە زگی برسی نییە«

بێ هەڵوێست نابم و هەڵوێستم دەبێت و وەک هەمیشە لە بەرەی گەل ئەبم لە بارودۆخە خراپەکان 

دەسەڵات لە هەرێمدا لە بێباکیدا مووچە نادات، نە ئۆپۆزسیۆنێک هەیە حسابی بۆ بکات و سڵی لێ بکاتەوە، نە ترسی لە توڕەیی خەڵک و تەقینەوەی جەماوەری هەیە، لە غیابی ئەو دوانەشدا بڕوا بکەن لە ساڵێکدا شەش مووچەش بە زۆر دەزانن بۆ ئەم خەڵکە نەک کەم! 

دیقەت بدەن؛ گریمان مووچە هیچ دەسەڵاتی ئەوانی تێدا نییە، گریمان سەدا سەد خەتای بەغدایە، بەڵام خۆ دەتوانن بەو بێ مووچەییە ئیهانەی هەست و شعوری کۆمەڵگە نەکەن و وەک ئەوەی (راتب) نییە، (ڕاغب) نەهێنن!

ئەو لۆتی و پۆتی و ئەکتەر و ماکتەرانە دەهێنن بە پارەی داهاتی ئەو خەڵکە تا ئەو پرۆژانەیان ئاوەدان بێت و ببێتە جێگەی کەیف و سەفا خەڵکی بیانی و ناوەراست و خواروی عێراق و تورک و لوبنانی و کێ و کێ!؟ کوردایەتییە ئیدی!

بەڕاست؛

ئەوانەی گوتیان «پێش جەژنی قوربان مووچە نەدرێ هەڵوێستی جدیمان دەبێت» لە کوێن؟! جدییەکە بۆ خۆیان قەیناکات، بەڵام هەڵوێستەکە کوا! 

ئاااییی حوکمڕانی فشەدرۆ!

 

خراپترین کابینە، کابینەکەی مەسرور بارزانیە، و قوباد تاله باني 

موچەی پێنادرێت و هەرەشەدەکات

مووچەکەت دەدزم، نەوتەکەت دەدزم، غازەکەت دەدزم، کارەبا و هەرچیم دەستکەوێ دەیدزم، ئێستا و داهاتووت دەدزم هەر قسەش بکەی بە دەردی سەردەشت عوسمان و ویداد حسێن و كاوه گه رمياني و  سؤران مام حه مه وشێروان شێروانیت دەبەم...