ئەوەی سەلاری وڕەوشت بەرزی تۆ پیشان ئەدا، هەڵس وکەوتتە تەک ئەوانەی خۆشت لێیان نایە، نەک ئەوانەی خۆشت دەوێن ...
هەڵس و کەوتت تەک نەیارەکانت نەک ئەوانەی وەک تۆ بیردەکەنەوە ...
هەڵس وکەوتت لە کاتە سەخت و پڕ کێشەکان، نەک لەکاتی خۆشی و گاڵتەوگەپ دا ...
هەموان میهرەبانن لەکاتی خۆشی وپێکەنین وگاڵتەوگەپدا
هەموان سەلارن لەگەڵ دۆستان وهاوبیرەکان
بەڵام کاتێ دۆخەکە دەگۆڕێ ودژە بیر ونەیار پەیدا دەبن ئەودەم، ماسکەکان دائەماڵڕێن، ڕووکەشەکان لادەچن و ئیتر ڕەگەز وپێکهاتەی توخم و جەوهەرەکانی ڕەوشت بەرزی دەردەکەون!