با لەدەرەوەی چەتروچنگی پارتەکانی کوردستان نەوەکانمان بەخۆشەویستی نیشتمان پەروەردەبکەین..

 

 

 

 

 

 

 

 

 

دیالۆگی نیشتمان ..

 

ئەرکی  لەپێشینەو مێژوویی ئێمەی ڕۆشنبیرانی کورد پێکەوە کارکردنە  لەپێناو دابینکردنی ئایندەیەکی ڕوون وژیانێکی ئازادو یەکسان ودادپەروەرانە بۆ نەوەکانمان..

لەگەڵ هەموو قەڵەمە ئازاو ئازادەکانی نیشتمان پێکەوە دەنگێکی بڵندو یەکگرتوودەبین .. چرایەکی ڕؤشن دەبین بەرەو کوردستانێکی یەکگرتوو، بێ سنوری دەستکردی داگیرکەران وبێ لەناوچەگەرێتی وسنوری بەرژەوەندیە تەسکەکانی پارتەکانی ئەمڕۆی کوردستان..

لەگەڵ ڕۆشنبیرانی خاوەن قەڵەمە سوارچاکەکانی گشت کوردستان کاردەکەین:

دژ بە حوکمی خێڵەکی ماوەبەسەرچوو..

دژبە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی پارتایەتی..

دژ بەبچوککردنەوەی کێشەی میللەتێک بە پارتێک.. 

دژ بە قوربانیکردنی میڵڵەتی کورد لەپێناو سەرۆکی پارتێک یان پارتەکەی وخێڵەکەی .. 

دیالۆگی نیشتمان پلاتفۆرمێکە کە ڕۆشنبیرانی گەلی کورد چ لەناوخۆی کوردستان و چ لە ڕەوەندیشدا لەدەوری خەمەکانی نیشتمان کۆدەکاتەوە.

هیوا و خەونەکانمان هاوبەشدەکەین بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو و گەشەسەندوی یەکسان ودیموکراسی.

ئێمە پێمان وایە لەدەرەوەی چەترو چنگی پارتەدەسەڵاتدارە تاکڕەوەکان ،لەدەرەوەی ڕێککەوتنە ژێربەژێرو گوماناوی ژوورەتاریکەکان لەگەڵ داگیرکەرانی نیشتمان ،تەنها  ڕێگەی پەیوەندی ودیالۆگی کراوە و شەفافیەت و پشتیوانی وڕؤشنبیرکردنەوەی  بێوچانی کۆمەڵگاکەمانەوە دەتوانین پێشکەوتن و چارەنووسی ڕاستەقینە  بۆ ئەمڕۆو پاشەڕۆژی میللەتی کورد بەدەست بهێنین.

 

پلاتفۆرمی دیالۆگی نیشتمان 

Dialognishtman.com 
info@nishtmandialog.com