ئەمن و ئەنگۆ

شێرزاد شێخانی 

 

 

ئەمن : شەوان دەچمە سەر جێگا مێشکم سافەو بە دە دەقە خەو چاوم دەگری و تا بەیانیش خەونی ئەرخەوانی دەبینم .

ئەنگۆ : شەو دەچنە سەرجێگا فکروهۆشو بیرتان لای پارە دزراوەکانتانە و تا بەیانی گەوزە گەوزو راستوچەپ دەکەن خەوتان ڵی هەڵگیراوە ! .

ئەمن : عەسران لەگەر منداڵو نەوەکانم بە حەلقە دادەنیشین و ماچەک لەو کچەزایەو ماچەک لەو کوڕەزایە  بە سوعبەتی خۆش وفشقیات رۆژەکەم خۆش دەکەن .

ئەنگۆ: کوڕو نەوەکانتان لەمەلهاو دیسکۆیەکانی ئەستانبۆڵ و لوبنان وپاریس و جەزیرەکانی هاوای لەباوەشی سۆزانیان رۆژ دەکەنەوە ، خۆشتان لەناو ئەشکەفتی چیاکان لەترسی درۆن خۆتان حەشار داوە و ناوێرن سەریش دەرکەن !.

- ئەمن : ئێواران دەستی ژنەکەم دەگرم و لەچێشتخانەیەکی فولکەی زەراعە پێکەوە پێتزایەکی گەرم و نەرم دەخۆین .

ئەنگۆ : بە سەیارەی میکزەمین ودرع و بە پاسەوانی دەیان زێرەڤانیش ناوێرن لەجادەی شێست مەتریش نزیک ببنەوە !.

- ئەمن : برادەرەکی کۆنم ببینمەوە پێکەوە لەچایخانەی مەچکۆ دادەنیشین و خۆمان دەدینە  بەر هەتاوی بەهارە خۆشەکەمان .

- ئەنگۆ : برادەرکی کۆنیشتان بێتە لاتان لەدوازدە ئیستعلاماتدا تەفتیشی ناو دەرپێیەکەشی دەکەن چونکە بێ متمانەن !.

- ئەمن : بمەوێ سەفەری شارێکی کوردستان بکەم ، بە سەیارەی کوڕەکەم سەفەری خۆم دەکەم و لەناو سەیارەش گوێ لە گۆرانیەکانی ئوم کەلسوم دەگرم .

- ئەنگۆ: کە سەفەر دەکەن دوو لیوای چەکدار مەتر بە مەتری رێگا دەتەنن ، لەترسی درۆنی ئێرانی و حەشدی شەعبی ئایەتی کورسی دەخینن !.

- ئەمن لە ژیانمدا دزیم نەکردیە و کەسم نەکوشتیەو مرۆڤەکم ئەزیەت نەدایە .

- ئەنگۆ: هەموو ژیانتان دزی و تاڵانی و کوشتوبڕو زوڵموزۆرداری بووە ، بۆیە لە ترسی دادگایی کردنتان ژیانتان لێ حەڕامکرایە !.

ئەمن : مرۆڤەکم خوا دەناسم لەخوا نەبێ لەکەس ناترسم .

ئەنگۆ : لەترسی دوعای مەزڵوومێک خەوتان لێزڕاوە !.

ئەوجا ئێستا پێم بڵێن ، کامەمان پاشایەو کامەشمان ژیانی کۆیلایەتی بەسەر دەبا ؟؟؟.