دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی و بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی، هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر لەشاری هەولێر كۆچی دواییكرد.
گۆڤار ئەنوەر لەساڵی 1978 لە گەڕەكی كورانی شاری هەولێر لەدایكبووە و فەرمانبەر بوو لەبەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ.
لەساڵی 1993 یەكەم كاری هونەری بەشداریكردن بووە لە شانۆگەرییەك لە قوتابخانەی ئیبن خەلەكان، بۆ یەكەمجاریش لەساڵی 1997 بەشداری كورتە فیلمێكی كردووە بەناوی (منم دكتۆر)، بەشداریی لە 5 فیلمی سكرین، 2 كورتە فیلم، فیلمێكی سینەمایی درێژ، 17 شانۆگەری و 19 درامادا كردووە.
سەرچاوە: galawej