سەرەتا
سەبارەت بە ئێمە
پەیوەندی لە گەڵ ئیمە
English
سەرەتا
سەبارەت بە ئێمە
دیالۆگی نیشتمان بۆچی ؟
بابەتی رۆژانە
هەواڵ و چالاكی كوردان
وتار و بەرهەمی ئەدەبی
كاریكاتۆر
بابەتی هەمیشەیی
پرسیاری هەمیشەیی
ناودارانی کورد
هونەرمەندان
پەندی پێشینان
ڕشتەی مرواری
وانەکانی ژیان
دوو وێنە
حیکمەتە زیندوونەکانی زەمین
توانج
مێژووی كورد
مێژووی دزراومان
ئارشیڤی مێژوویی
ناودارانی مێژووی كورد
کۆمەڵکوژی ئیزەدیەکان
وێنەکانی کوردستان
نازی نیشتمان
بۆ زانین
پەیوەندی
سەرەتا
سەبارەت بە ئێمە
دیالۆگی نیشتمان بۆچی ؟
بابەتی رۆژانە
هەواڵ و چالاكی كوردان
وتار و بەرهەمی ئەدەبی
كاریكاتۆر
بابەتی هەمیشەیی
پرسیاری هەمیشەیی
ناودارانی کورد
هونەرمەندان
پەندی پێشینان
ڕشتەی مرواری
وانەکانی ژیان
دوو وێنە
حیکمەتە زیندوونەکانی زەمین
توانج
مێژووی كورد
مێژووی دزراومان
ئارشیڤی مێژوویی
ناودارانی مێژووی كورد
کۆمەڵکوژی ئیزەدیەکان
وێنەکانی کوردستان
نازی نیشتمان
بۆ زانین
پەیوەندی
وتار و بەرهەمی ئەدەبی
ئەردۆغان شەرمەزارە
06 May 2024
298
0
298
عەبدوڵا کەریم مەحمود
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان ، یه‌کێکه له سه‌رکرده مێشک داخراوه تورک په‌رسته کانی تورکیا ، دوای ئەزمونی ١٠٠ساڵی کۆماری تورکیا ، بە هەمان کۆکتێلی ( سیکۆلاریزم وئیسلامی سیاسیی )ی مستەفا کەمال ، کۆمەڵکوژی کورد دەکات و بە کورد دەڵێت :(تێرۆریست )
ئەردۆغان بە زمانێکی ژەهراویی و بە دەرووێکی سایکۆپا ت ەوە ، لەباره‌ی کورده‌وه دەڵیت :
کورد سێ هه‌ڵبژارده‌ی له به‌رده‌مدایه :
١-یا ده‌بێت کورد ببن به تورک .
٢-یا کورد ده‌بێت خاک و ماڵه‌کانیان به جێ بهێڵن بۆ تورک .
٣-یا ئێمە سه‌ری کورد پان ده‌که‌ینه‌وه.
80هه‌زار جه‌ندرمه‌ی تورک له هێزی پیاده ی سوپا و هێزی ئاسمانی تورکیا
، به نوێترین چه‌کی کۆکوژی سه‌رده‌مه‌وه ، له چوار چێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی روسیا‌و ، لە نێو سیناریۆ کانی ترامپ –ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا وپۆتینی سه‌رۆکی روسیا ، په‌لاماری رۆژئاوای کوردستانیان دا
هێزه‌کانی سوریای دیموکرات به جۆرێک رووبه ڕوویان بوونه‌وه ،له هه‌موو قۆڵه‌کانه‌وه ، ئه‌و سوپا زه‌به‌لاحه‌ی ئه‌ندامی ناتۆیان تێک شکاند ، خه‌ونی توانەوەی کورد به تورکی ئه‌ردوغانیان ههڵبزرکاند وتوشی هیستر یا یان کرد .
فرۆکه جه‌نگییه‌کانی و تۆپه قورسه‌کانی ئەردۆغان ، بۆردومانی سه‌نگه‌ری شه‌رڤانان وهاوڵاتیانی گوند و شاره‌کانیان کرد ، بۆمبی هێشووی فسفۆری قه‌ده‌غه‌کراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر شاره‌کان دا باراند .
جەستەی محه‌مه‌د له سه‌رێ کانی ،به هێشوی فسفۆر ی ئەردۆغان بێژرا ، جه‌سته‌ی وەک پشکۆداگیرسا ، ویژدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی و پرۆتۆکۆڵە نیو نەتەوەییەکانی شه‌رمه‌زار کرد .
جەستەی سوتاوی محەمەد ، جارنامه‌ی مافی مرۆڤ و هه‌موو ریکه‌وتنی کۆمه‌ڵگەی نیو ده‌وڵه‌تی و پرۆتۆکۆڵی ریکخرووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی به‌تاڵ کرده‌وه ،
ئەوەی خستە روو:
-که‌س دۆستی کود نی یه .
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی باشوور ، پاشکۆی عەقڵی ئەردۆگانن ، له به‌رده‌م تراژیدیا ی کۆمه‌ڵ کوژی گه‌له‌که‌یان دا . بێ ده‌سه‌ڵات و لاوزو بێ هه‌ڵوێستن .
سەرکردەکانی کورد خاوەنی ناسنامەی . شه‌ڕی کورد بە کورد کوشت دانن، ، بتێکی بێ دەسەڵات و بێ ده‌نگ ،هیچ له بارا نه‌بوون .
تورکیا له به‌رده‌م ئیراده‌ی ئه‌فسانه‌یی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ،به سه‌رکردایه‌تی مه‌زلوم کۆبانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ، ده‌یان هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی ئەردۆغان یان تێک شکا ن .
ئەردۆغان به هاوکاری وپاڵپشتی روسیا و بێ دەنگی و بێ هەڵویستی ترامپ ، له سیناریۆیه‌ک دا ،ئاراسته‌ی جه‌نگی گۆڕی به دیالۆگ و رێکه‌وتن له گه‌ڵ هه‌سه‌ده .
عوسمان بایده‌میر لە بارەی ده روونی نه‌خۆشی سایکۆلۆجی ئه‌ردغان دەڵیت :
-ئه‌گه‌ر خوا له هه‌ساره‌یه‌کی تر ، ده‌وڵه‌ت بۆ کورد دروست بکات ، ئه‌ردوغان قبوڵی ناکات ، دژی خواش ده‌وه‌ستێته‌وه .
مه‌زلوم کۆبانی له دیدارێک دا له گه‌ڵ رۆژنامه نوسی به‌ناوبانگ ریچارد ئینجیل ئاماژه‌ی بهوهکر د :
-ئه‌و زنجیرە هێرشانەی ئەردۆغان ، له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک ،گه‌وره‌ترین ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی تورکیا بوو ، بە به‌رچاوی ئه‌مه‌ریکا و زلهێزەکانی دنیا ،بۆ له ناوبردنی کورد و سڕینه‌وه‌ی نیشتمانی کورد .
له 7 رۆژی هێرشی سێ قۆڵی تورکیا ، به F16 و نوێترین چه‌کی سه‌ربازی ناتۆ ،
به هاوکاری مادی و مه‌عنه‌وی سیناریوکانی ترامپ ، تورکیا نه‌یتوانی (سه‌رێ کانی ) داگیر بکات .
ئه‌م داستانی به‌رگری و ئەفسانەیەی هه‌سه‌ده به‌رامبه‌ربه ده‌وڵه‌تی تورکیا ،له کام وڵات ؟، له کام مێژووی دوور‌و نزیکی دنیا دا روی داوه ؟ .
شه‌رڤانان به ئیراده‌ی پۆڵاین و به خوێنی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ئه‌فسانه‌ی میژوویی نوێ یان بۆ کورد‌و مرۆڤایه‌تی تۆمار کرد .
ئه‌م داستانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌که ،له جه‌نگی مادی و مه‌عنه‌وی سیناریۆی زلهیزی ئه‌مه‌ریکاو و روسیا .
بێ ده‌نگی و بی هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ، دووفاقی زلهێزەکانی دنیا ،ویژدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تیان شه‌رمه‌زار کرد.
بەو زنجیرە جینۆسایدانەی کورد ، هەموو پرۆتۆکۆڵە نیو دەوڵەتیەکانیان رسوا کرد .
سەرچاوە : سپیمیدیا
دوا بابەت
توندوتیژی لە کەلتووری پیاوسالاریدا
15 November 2024
1
0
جەبار سابیر شێوەکارو کاریکاتێرست..
15 November 2024
6
0
ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی 240 ساڵی سلێمانی: چرایەک بۆ ڕۆشنبیری و خۆڕاگری و شانازی کوردی
14 November 2024
1113
0
پیاوان له‌سه‌ر بنه‌مای سێکسی خۆیان، هاوسه‌ریان هه‌ڵبژاردوه؟
14 November 2024
612
0