هۆشیار عهبدوڵا
قیتار و ئیستیقالە!
(هەموو پێنج شەممەیەک)
*
لە کەناراوەکانی ئەوروپادا، یەخت و بەلەمی دوا مۆدێلی بنەماڵە سیاسییەکانی هەرێم دەوەستێ ..لە هەمان ئەو کەناراوانەدا هاونیشتیمانیانی هەمان هەرێم ژیانیان دەوەستێ!
بنەماڵە دەسەڵاتدارەکان بە (کاسبی کوردایەتیی) یەخت دەکڕن و خەڵکیش لە شیعاربازەکانی کوردایەتیی ڕادەکا و بەرەو مەرگ مل دەنێ!
**
وەعدە درۆکانیان زۆرن، بەتایبەتی ئەوانەیان کە پەیوەست بوون بە (قیتار و دوو سایدکردنی رێگا سەرەکیەکانی نێوان شارەکان) تەنها لە ماوەی چوار ساڵدا! ئەگەر پاش شەش ساڵ لە تەمەنی ئەو بەناو کابینەیە، بە ماوە شەرعی و ناشەرعیەکەی تەمەنییەوە دەتەوێت دوو درۆی زەق ببینی؛
لە دوکانەوە بڕۆ بەرەو ڕانیە!
لە سلێمانییەوە بڕۆ بۆ کەلار!
***
بە جوملە موچەی فەرمانبەرانتان بە نوکە قەڵەمێک دەنارد بۆ نەبوون! بە واژۆیەک (لێبرین)تان وەک پاشەکەوت سەپاند! دواخستنی موچەتان کردە مۆدێل! باج و رسومات و سەرانەتان لەسەدا دووسەد زیاد کرد! عەرابی هەژماری پڕ عار بوون! لەبری یاسای موازەنە بە ئەمری ئەم و ئەو پارەتان سەرفکرد! ئەوەی لەدەستتان هات بەرامبەر خەڵک و موچە خۆر کردتان! هیچ نەماوە بیکەن.. فیعلەن ئێستا کە لە بنکڕیش ئەولاتر چوە و ڕوەو کۆتاییە، کاتیەتی..کاتی ئیستیقالە!!
سەرچاوە : خەندان