یارییەكی پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر، لە ناوچەیەكی كوردستان دۆزرایەوە

لە پارێزگای سێرتی باكووری كوردستان، پاشماوەی یارییەك  دۆزرایەوە، کە مێژووەکەی بۆ پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و هاوشێوەی یاری شەتڕەنجی ئێستایە.
لە گردی باشووری گوندی بیرهوورك، لە پارێزگای سێرت لە باكووری كوردستان، لە نزیك ڕووبارەكانی باشوور و ڕووباری بۆتان، شوێنەوارێكی سەردەمە دێرینەكان دۆزرایەوە، كە پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر، وەك گۆڕستان بەكارهاتووە و تیایدا كۆنترین هاوشێوەی یاریی شەتڕەنجی ئێستا، دۆزرایەوە.

ئەو یارییە، 39 بەردی هەیە و لە كاتی كنە و پشكنینە شوێنەوارییەكان، لە ساڵی 2013، لەسەر گردی باشووری گوندی بێرهوورك دۆزراوەتەوە و دوایین بەردی یارییەكەش، لە ساڵی 2019دا دۆزراوەتەوەیەوە.

بەردەكانی یارییەكە، لە شێوەی ئاژەڵ، لەوانەش سەگ و بەراز و هەروەها هەڕەمی سێگۆشەیی دروستكراون.

بەپێی خەمڵاندنی زانایان، یارییەكە بۆ دوو كەس دەبێت و یاریی ڕاوكردن و هەڵاتنە، بە واتایەكی تر یارییەكی ستراتیژییە، بەڵام هێشتا نازانرێت یاسا و شێوازی یارییكردن پێی بە چ شێوەیەكە.

 

 

سەرچاوە: rojnews