ڕۆمانی "یادەوەرییەكانی ئادەم و خوێنی نازدارێك" بڵاو دەكرێتەوە

بڕیارە ڕۆژی شەمە 2022/6/25 كاتژمیر 4 پاش نیوەڕۆ لە دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان بەئامادەیی نووسەر ڕۆمانی "یادەوەرییەكانی ئادەم و خوێنی نازدارێك" بڵاوبكرێتەوە.
یادەوەرییەكانی ئادەم و خوێنی نازدارێك لە نووسینی شوان عەبدوڵڵا حەمەد-ە و هاوكات خوێندنەوەی لەلایەن د.موحەمەد عەلی-ەوە بۆ ئەنجام دەدرێت. ئەمە یەكەم كتێبی نووسەر شوان عەبدوڵڵایەو باس لەوەدەكرێت كە كتێبێكە بەزمانێكی سادە دەربارەی خەمە مرۆییەكان دەدوێت و خوێنەر لەگەڵیدا هەست بە ئاسودەیی لە گێڕانەوەی ڕووداوەكان دەكات.

خوێنەران دەتوانن سبەینێ و ڕۆژانی دواتر ڕۆمانەکەیان لە کتێبخانەکانی سلێمانی و هەولێر دەستبکەوێت. 

 

 

سەرچاوە: galawej