بە چاوی خۆم بینیم گورگێک مێروولەیەک ئەدۆشێ و شیری لێ دەخواتەوە.
دێڕێکی تاڕادەیەک سەیرە، کە خەڵک وەک نوکتە و گاڵتەپێکردن دەیگوازنەوە و زۆرێکیان مانای ڕاستەقینەی ئەم چیرۆکە نازانن.
گورگ دەتوانێت مێروولەیەک شیر بدات؟
ئایا مێروولە بەهیچ شێوەیەک شیری هەیە؟!
بڕی شیری مێروولە بەسە بۆ گورگێک؟
ئایا کاتێک ئەم ناونیشانەت خوێندەوە بیرت لەو پرسیارانە کردۆتەوە؟!.
وتیان، کاتێک هۆکارەکەی زانرا، سەرسوڕمانەکە نامێنێ، بۆیە پێش ئەوەی پرسیار بکەیت، با بزانین گورگ چۆن مێروولەیەک شیر دەدات.
خاوەنی بەسەرهاتەکە دەڵێت:
من لە یەکێک لە بازاڕەکانی خۆراکی ڕۆژانە فرۆشتن بووم، لە نزیک ژنێکی هەژار وەستابووم کە ماسی دەفرۆشت.
پیاوێکی زۆر دەوڵەمەند هات کە دەمناسی، ئەویش جل و بەرگی گرانبەهای لەبەردا بوو، سیماکانی ئاماژەیان بە سەروەت و سامانی لەڕادەبەدەر دەکرد.
بە ژنەکەی وت: یەک کیلۆ ماسی بە چەندە؟
پێی وت: پێنج درهەم برا
بە خۆبەزل زانینەوە پێی گوت: بەڵکو درهەمێکە بۆ یەک کیلۆ
بەئارامی و سۆزەوە پێی گوت: من ژنێکی هەژارم
وە ماسیەکە هی من نییە، بەڵکو بۆ پیاوێکە بۆی دەفرۆشم، بۆیە لەوەی خودا بازار ئەدا، بڕێکم پێ دەدات
وە پیاوە دەوڵەمەندەکە بە شانازییەوە وتی: لە درهەمێک زیاتر نییە
ژنەکە وتی: نا قوربان بەڵکو کیلۆی بە پێنج درهەمە
وە پیاوە دەوڵەمەندەکە بە سوکی وتی: دەی خیرا دە کیلۆ بکێشە.
بۆیە ژنە کە بە دڵخۆشیەوە دە کیلۆ ماسی بۆکێشاو بۆی هێنا بەو هیوایەی کە نرخەکەی تەواو بەدەست بهێنێت!
کابرابە لووت بەرزییەوە دە دیناری فری دا بر رووی ژنەدا ورۆیشت!
فرمێسکی ژنە هەژارەکە هاتە خوارەوە و دەستی کرد بە بانگکردنی کابرا، بەڵام وەڵامی نەدایەوە
منیش خۆم پێنەگیراو بانگم لەکابرا کرد، بەڵام وەڵامی منیشی نەدایەوە، چونکە کابرا لە سامان و نەهامەتی و خراپەکاریدا گورگ بوو، ژنەی بێچارەش وەک مێروولە لە لاوازی و هەژاریدا بوو.
بە چاوی خۆم بینیم چۆن گورگێک مێروولەیەک ئەدۆشێ و شیری ترشەکەی لێ دەخواتەوە!