گاندی ،سەرۆکێکی مرۆڤ..

 

 

 

 

دەگێڕنەوە: کاتێک گاندی ویستی بچێتە کۆبوونەوەیەک، کە بڕیار بوو بەرگری لە مافی میللەتەکەی بکات بەرامبەر بە ئینگلیزەکان، درەنگ گەیشتە وێستگەی شەمەندەفەر و شەمەندەفەرەکە دەستی بە جووڵە کردبوو.
گاندی ناچار بوو بە دوای شەمەندەفەرەکەدا ڕابکات
و لە کۆتاییدا گەیشتە شەمەندەفەرەکە، بەڵام کاتێک سواری بوو، تاکی چەپی  پێڵاوەکانی لە قاچی کەوتە خوارەوە و بەجێما..
گاندی خێرا تاکی  ڕاستی پێڵاوەکەیشی  داکەند و بەرەو پێڵاوی تاکی چەپ فڕێیدا .
کاتێک گەیشتە شوێنی مەبەست و چووە ناو کۆبوونەوەکە، هەموو ئامادەبووان بە گاندی پێکەنین کە پێی ڕووت بوو !
یەکێک لە ئینگلیزەکان بە پێکەنین وگاڵتەجاڕییەوە  وتی: " بەڕێز گاندی، پێڵاوت نییە؟ مەبەستتم ئایا نەبێت بە پێی ڕووت داکۆکی لە مافی میللەتەکەت بکەیت" ؟
گاندی بە نەرمی ئارامیەوە وتی: کاتێک بە دوای شەمەندەفەرەکەدا ڕامدەکرد  بۆ ئەوەی بگەمە ئێرە بەهۆی دواکەوتنمەوە، تاکێک لە پێڵاوەکانم لە پێم کەوتە خوارەوە وبەجێما.. کاتێ چوومە ناوشەمەندەفەرەکە  تاکی پێڵاوەکەی تریشم داکەند و فڕێمدایە لای تاکەبپێڵاوە  بەجێماوەکەی سەر زەویەکە ، ئەگەر یەکێک دۆزیەوە ئەو هەردوو تاکی  پێڵاوەکانی هەبێت  وبتوانێ سودی لێوەربگرێت  نەک تەنها تاکێک ..!
بێدەنگییەکی کوشندە باڵی  بەسەر هۆڵەکەداکێشا ..
بەڵێ ئەمە یە مانای ڕاستەقینەی مرۆڤایەتی!
مەرج نییە "تەحەمول"ی یەکتر بکەین
بەڵام گرنگە  هەروا "حوکم" لەسەر یەکتر نەکەین