بورهان محەمەد فەرج
کێشەی دیاریکردن و کێشانی هێلی سنوور و مەرزەکان لە نێوان وڵاتاندا هەمیشە بەردەوامی هەیە و یەکێکە لە باسو خواسی نێوان وڵاتە دەراوسێکان هاوکات رەهەندێکی سیاسیی هەیە.
سنووری نێوان دەوڵەتی عوسمانی و ئیمپراتۆریەتەکانی ئێران لەسەردەمی سەفەوەی و قاجار و پەهلەوی بوونی هەبووە.
بۆ ئەو مەبەستە و چارەسەرکردنی مەرزەکان ١٨ رێکەوتننامەیان لە ساڵی(١٥٥٥-١٩١٨) واژو کردووە.
تائێستاش هەر کێشە بوونی هەیە، ئەو کێشە کێشەیەکی نوستووە. کەی لایەکیان بەهێز بوو ئەوا لایەنی بەهێز هەوڵئەدات دەستی خۆی بوەشێنێت لەو رێکەوتنانە نموونەی :
ئەماسیا 1555ز.
پەیمانامەی ئەستەنبوڵ 1590ز.
زەهاوی یەکەم 1639ز.
ئەرزڕۆمی یەکەم 1823ز.
ئەرزڕۆمی دووەم1847ز.
تەهران 1911ز.
پرۆتۆکۆڵی ئەستانە 1914ز.
هەرهەموو ئەوڕێکەوتنانە دژی کورد بوون یان وەرەقی فشاربووە بۆ سەر کورد، بەتایبەت بۆ رێگرتن لە سنوور بەزاندنی هۆزە کوردەکان لە نێویشیاندا زیاتر فشار لەسەر هۆزی جاف بووە.
تاشەڕی یەکەمی جیهانی روویدا فشاریان لەسەر هۆزی جاف بەردەوام بوو کە ئنگلیزیش سەراپا عێراقی کۆنترۆڵ کرد و لەگەڵ خوارووی ئێراندا ئەوانیش پاڵپشتی دیاریی کردنی سنوور و پابەندی نێو دەوڵەتیان سەپاند ئیتر لەو کاتەوە بەگزادەکانی جاف نیشتەجێ بوون و کەلاریان هەڵبژارد.
پاشتریش کێشەی سنووری نێوان عێراق و ئێران هەربەردەوام بوو ئەوە لەسەردەمی مەلیک هەموو ڕۆژ باڵوێزەکانی عێراق و ئێران هەریەک دۆسێیەکی شکایەت و ناڕەزای و سنوور بەزاندنی لەبن هەنگڵیاندا هەڵگرتبوو بە باڵۆێزخانەی ئەوتری دەدا رێککەوتنی سەعد ئابادیش لەساڵی 1937 کرا.
لەسەردەمی کۆماری یەکەمی عێراق هەمان کێشە و بگرە گەورەتریش روویدا بەتایبەت کاریگەری ناکۆکی نێوان ئەمریکا- یەکێتی سۆڤیەت بارودۆخەکەی قرمزیکردبوو.
ئێران سەربە بلۆکی رۆژئاو بوو، عێراق یش لەسەر بلۆکی رۆژهەڵات حساب دەکرا.
ساڵی 1975ز رێککەوتننامەی جەزائیر دیسان لەسەر حسابی کورد و بزوتنەوەکەی کۆتایی هات.
ئەمەوێت بڵێم ئێستا دەوڵەتی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە لاوازە، بۆیە ئێران ئەم هەل و مەرجە نێو دەوڵەتیە، ئەقلیمیە، نێو خۆییە بە هەل دەزانێت.
بۆ ئەوەی تەجاوزی سەر سنووری عێراق لە هەرێمی کوردستانەوە بکات وەک ناوچەیەکی بێخاوەن.
بۆیە ئێستا چەند کیلۆمەترێک لە دیهاتەکانی ئەو دیووی سیروان و سەر مەرزی ئێرانی داگیر کردووە.
چیرۆکێکی سەیر دەگێڕنەوە لەسەر دەسەڵاتی کۆنتراکچی و جێبەجێکاری کارەکە و دیوار و سیمبەندکردنی دێکانی مەحمو قەجەر و شاخی شەواڵدڕە و ئەو تجاوزە نا یاسایی دەکرێتە سەر ئەو ناوچە.
لەمێژوو و سروشتی دیارکردنی سنووری نێوان عێراق و ئێران هەمیشە دیاردە سروشتیەکان وەک رووبار یان شاخ یان گردی بەرز بە خاڵی سنووری دیارکراوە.
سەرچاوە : چاودێر