کێ گێرەی حکومڕانی شێواند؟

 

 

 د. کارزان محه‌مه‌د

 

ڕۆژگارێک..حکومەتی هەرێم:
موچە و دەرماڵەو سلفەی زەواج و عەقار دەدرا
سەدان بینا بۆ قوتابخانە و زانکۆ و بنکەی تەندروستی دروست دەکرا..
خزمەتگوزاریی قیرتاو، ئاووئاوەڕۆ بۆ شار و شارۆچکەکان هەبوو..
نەوتی کوردستانیش بۆ نەوەکانی ئایندە ئەنبار کرابوو
دوای هەراجکردنی ملیۆنەها بەرمیل نەوت و گازی ئەم وڵاتە، دوو کابینەیە حکومەتی هەرێم..
موچەی لەکاتی خۆیدا نەداوە، بۆ بزنس و گیرفانی کۆمەڵێک کەس، کەرتی خوێندن و تەندروستی مرێنرا..
جۆرەها باجی جۆراوجۆر و بێ مانا سەپێنرا
پەیوەندی هەرێم و عێراق‌و هەرێم و میللەت تێکچوو..
کەواتە کێ گێرەکەی شێواند؟؟
ڕۆژگارێ ئەو هەموو خزمەتگوزارییە هەبوو، گۆڕان ڕەخنەی توندی لە حکومەت دەگرت..
ئێستا نەک هەڵوێستیان ڕوون نیە، تەنانەت دوو وەزارەتیان وەڵامی داخوازی خەڵک نادەنەوە..
ئایا ئاواتی بزووتنەوەیەکی جەماوەری، بەوەرگرتنی چەند پۆستێ دامرکا؟. 
ئەم حکومەتە بەرهەمی خوێنی میللەتێکە، ناکرێ بۆ خاتری ئەقڵی حکومڕانی هیچ سەرۆک و حیزبێ، بکەوێتە بەردەم مەترسییەوە.
تکایە با ڕێگایەکی سێیەم بدۆزینەوە بۆ چارەسەر... چونکە گەلەگورگ لە عێراقدا هەن.

سەرچاوە : خەندان