کێ نەخوێندەوارە ...؟

لەم ماوەیەکەوە بە شەقامێکدا دەڕۆیشتم
پیرە پیاوێک (بەتەمەن) چاوی پێم کەوت، و وتی ئەی کوڕم ئەزانی بخوێنیتەوە؟

وتی تۆ لە پۆلی چەند دەخوێنیت؟
وتم کۆلیجی زمانی ئینگلیزی تەواوکردووە، هەروەها خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە کارگێڕی کار (MBA) 

بۆیە مۆبایلە کۆنەکەی 1110 (ئەو مۆبایلەی لە وێنەکەدا دیارە)  بەدوودڵییەوە دایە دەستم

وە وتی: بزانە ژمارەی ابو نجم  بۆ  وەربگرە.
زۆر بە ووردی بەهەموو ناوەکاندا گەڕام،  ئەو (ئەبونەجم) ناوەم نەدۆزیەوە.
وتم خاڵە گیان هەموو مۆبایلەکەت تەنها شەش ناوی تیایە بەڵام بەخوا (ئەبونەجم)ی تیا نیە 
کەمێ خۆی گرژ کردەوە بە رەقی وتی: تیایەتی ...تیایەتی ...تۆ نازانی ...ئا  تۆ ناوەکانم بۆ بخوێنەوە.
بزانم!
عەلی، ڕحاب، خالد و حەسەن  وسعاد و حاجی مستەفا.

وتی دەی ئەوەتا حاجی مستەفا خۆیەتی ئەوە (ئەبو نەجم)
بۆ دەڵێی تیانییە؟
وە بەو شێوەیە بۆم وەرگرت و دامەوە دەستی .....
بە دەم بۆڵە بۆڵێکی ناڕازی یەوە وتی: خودا ڕەحم بە و باوکە قوڕ بەسەرەت بکا بۆ ئەوهەموهیلاکی و پارەیەی کە چەند ساڵە خەرجیان کردووە بۆ فێرکردنت. منداڵی ئاخر زەمان هەر هیچ نازانن..... 

بەم شێوەیە بەجێی هێشتم و ڕۆیشت.

پرسیار لێرەدا:
تاوانی من و خوێندنم چیە کە نەزانم ئەبو نەجم...حاج مستەفایە!!!

پاش کەمێک بیرم لەهەمان ئەو پرسیارە سەیرو هیچانە دەکردەوە کە لە چاوپێکەوتن بۆ کار، هەندێ خاوەن کار دەیپرسن لەبێکاری داماو.