کێ فێری کردم ئاسایی نەبم...

بۆ مەبەستی هاوسەرگیری بە شێوازی تەقلیدی، پێم وابوو پیشەی پزیشک ئەم گرێبەستەم بۆ بەدەست دەهێنێت، بەڵام سارا خولیاو ئارەزووی تری هەبوو، بۆیە دەستی کرد بە پرسیارکردن لە من، ئایا تۆ خولیات هەیە؟ وتم: نەخێر سەیری فیلم دەکەیت؟ نەخێر، ئایا گەشت دەکەیت؟ نەخێر دەخوێنیتەوە؟ نەخێر، سەرکەوتویتەسەر شاخێک؟ نەخێر، ئەی لە کاتی بەتاڵیدا چی دەکەیت؟ یاری ڤیدیۆیی!
ماوەیەک وەستا و وتی: "تۆ کەسێکی ئاسایی
ت. من زیاتر حەزم لێدەکرد ئەگەر تۆ نائاسایی بیت. ئەو قسانە وەک ڕەشەبایەک بەسەر سەرمدا هاتنە خوارەوە. 15 ساڵم لە ژێر گردێکی کتێبی پزیشکیدا بەسەر برد، و... لە کۆتاییدا نازناوی 'ئاسایی'م دەستکەوت. چوومە ماڵەوە و بیرم دێتەوە کەئەوشەوە نەخەوتم. بەیانی تیکتی فڕۆکەم بڕی ." چووم بۆ ئەوروپا و لە نێوان چەند وڵاتێکدا سوڕامەوە. دوای گەڕانەوەم بیرم لەوە کردەوە پەیوەندی بە سارا وە بکەم، بەڵام گوتم ئەمە بەس نییە بۆ ئەوەی نائاسایی بم مانگێ خەریکی سەیرکردنی گرنگترین فیلمەکان بووم، کاتێک تەواوم کرد وتم ئەمە بەس نییە، فێری سواربوونی ئەسپ و مۆسیقا و دیزاین و فۆتۆگرافی بووم و چەندین خولیای مەترسیدارم کرد، و کاتێک تەواو بووم وتم ئەمە بەس نییە، من... دەبێت سەرکەوم بۆ لوتکەی شاخێک، و دوای گەشتێکی سەخت بۆ ماوەی دوو هەفتە، گەیشتمە لوتکە، قۆڵەکانم هەڵماڵی و سەرم بەرزکردەوە، لەو کاتەدا هەستم دەکرد کە ئەمە بەسە، بەڵام لەناکاو چیتر نەمدەویست بگەڕێمەوە بۆ سارا، من بووبووم بە کەسێکی نائاسایی و سارا بووبوو بە کەسێکی ئاسایی.

نووسینی جەمال ئیبراهیم مەنسور