کۆشکی حکومەتی بەریتانیا لە داونینگ ستریت لە لەندەن و موڵکە گشتیەکانی کوردستان

 

لەتیف مستەفا

کۆشکی  هەمیشەیی سەرۆکی  حکومەتی بەریتانیا کە ژمارە ۱٠ یە لە داونینگ ستریت لە ساڵی ۱۷۳۲ لەلەیەن پاشای بەریتانیاوە پێشکەش بە سەرۆک وەزیرانی ئەوسا کرا ( کە پێی دەوترا وەزیری یەکەم )کە ناوی رۆبەرت واڵپۆڵ بوو،تا ئەو کاتە هەر کەسیک دەبوو بەسەرۆک وەزیران پاشا  کۆشکێکی پێدەداو دەبوو بەهی خۆی،بەلام رۆبەرت واڵپۆل رەتی کردەوە ببێ بەهی خۆی و بریاریدا کە ئەو کۆشکە ببێ بەکۆشکی پۆستی سەرۆک وەزیران بۆیە لەساڵی ۱۷٤۲ کە ئیتر سەرۆک وەزیران نەما  کۆشکەکەی چۆل کردوو لەوساوە ئیتر هەرکەسێک دەبێ بەسەرۆک وەزیران لەو کۆشکەدا دەبیت تا تەواو بوونی پۆستەکەی.

بەلام  سەیری  کوردستان کەن کە سێ پاریزگایە دوو بنەماڵەو حیزبەکانی چیان لیکردوە و چۆن هەموو ئەو موڵکو ماڵ و شوینە سەوزاییانەی کە حکومەتەکانی پێشوش  بۆ  خەلک و پۆستەگشتیەکان تەرخانیان کردبوو داگیریان کردوە!
 

۱ـ ماڵی تاڵەبانی ناوچەی دەباشانیان داگیر کردوە کە لەلایەن حکومەتی بەعسەوە  کرابوو بە غابات و ناوچەی سەوزایی و خەلکی سلیمانی بۆ سەیرانی ئیواران دەچونە ئەوێ ئیستا مەمنوع کراوەلییان، جگە لە قەلاچوالان و چەندین شوێنی تر
 

۳ـ ماڵی کۆسرەت بیناو گردی پاریزگاری سلیمانیان داگیر کردوە کە لە حەفتاکانەوە بەعس دروستی کردبوو بۆ  مەنسەبی پاریزگاری سلیمانی
 

۲ـ مالی بەرزانی  هاوینە هەواری سەری رەش و زۆریک لە مەسیف سەلاحەدینیان داگیر کردوە کە جیگای سەیران و کەیف و خۆشی خەلکی هەولیرو هەموو کوردستان و عیراق بوو
 

۳ـ نێجیرڤان بەرزانی کۆشک و زەویەکی چەندین هەزار دۆنمی لەناو جەرگەی هەولیر داگیر کردوە کە مولکی گشتی خەلکی هەولیرە،

جگە لە داگیرکردنی چەندین شوینی تر لە ناوچەکانی بەرزان و  حاجی هۆمەران و دهۆک
 

٤ـ ماڵی نەوشیروان مستەفا گردی زەرگەتەی چەند سەد دۆنمیان داگیر کردوە کە لەلایەن بەعسەوە تەرخان کرابوو بۆ ناوچەی سەوزی سلیمانی و شوینی ئیسراحەت و سەعی کردنی قوتابیاننی سلیمانئ
 

ئەوە جگە لە داگیرکردنی سەدەها هەزار دۆنم وگردو گردۆلکەو شوینی تر لەلایەن ئەندامانئ تری بنەماڵەکان و بەناو مەتکەب سیاسی و بنکردایەتیەکانیان
 

دیارە ئەم مولک و ماڵانە هی گشتین و هەر بە مولکی خەلک دەمیننەوە
 

ئەمرۆ کە بەزەبری هیزو دەسەلات داگیریان کردوەو تاپۆشیان کردوە تاسەر بۆیان ناچێتە سەرو تا سەریش لە دەسەلات قاچی لێ راناکێشنن

رۆژیک دیت کە دەسەلاتیان نەما هەموو ئەو داگیر کردنانە وهەموو ئەو بەناو تاپۆکردنانە پوچەل دەکرینەوەو هەموو ئەو شوێنانە بەناوی وەزارەتی دارایی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە جاریکی تر تۆمار دەکرینەوە..

وان غدا لناظره لقريب

 

سەرچاوە : سپیمیدیا