کڕینی دڵی خانمێک ...

ژن دەتوانێت مێردێکی دەوڵەمەند بەجێبهێڵێت
وە دەتوانیت مێردە باڵا بەرزە جوان و شیک پۆشەکەی بەجێبهێڵیت
بەڵام هەرگیز ناتوانێت ئەو مێردە بەجێبهێڵێت کە دڵی ڕاگرتووەو خۆشەویستی پێبەخشیوە
ئەو مێردەی کە وای لێکرد هەست بە ئاسودەیی و ئارامی بکات و کە بەبێ ئەو ناتوانێت بیکات
ئەو مێردەی کە وەک مرۆڤ لێی ڕوانیوە، پشتی چۆڵ نەکردووە وکێو ئاسا پاڵپشتی بووە 
وە لە خەم وساتەکانی لاوازیدادڵنەوایی داوەو فرمێسکەکانی بۆسڕیوە
ئەو مێردەی هەمیشە ڕێگربووە لە دەستێوەردانی ئەم وئەو لە بنەماڵەکەی خۆی و بنەماڵەی خەزورانی لە ژیانی  تایبەتی خۆیان و نهێنیەکانی پاراستووە.
دڵی خانمە کان بە پارە و هێز و شیکپۆشی و جوانی ناکڕدرێن
تەنها بەهەڵسوکەوتی لێوەشاوەی سەنگین ومرۆڤ دۆستانە، بەمیهرەبانی زۆر بەئارامی بەدەست دەهێنرێن.