کوێرانە دوای پارت وسەرۆک پارت کەوتن بەکوێمان دەگەێنێ ؟

 

 دیالۆگی نیشتمان 


ئەوە پارتەکانەکانن ...دوژمنایەتی دەخەنە نیوماڵی کورد.
ئەوەپارتەکانن... نایەکسانی پەیرەودەکەن لەنیو هاوڵاتیانی شارێک ،شارۆچکەیەک،گوندیک تەنانەت گەرەکیک !
ئەوە پارتەکانن... بەتەرازووی  لاری حیزبی بوون دەپێون... کەسە لێوەشاوەوژیرو بەتوانا وشیاوەکان بێهۆش بێکاروبرسیتر بکەن،
وە لەژێر ڕەحمەتی ئەندام پارتێکی  ماستاوچی وگەوج وگەندەڵ وپڕوپوچ..ڕیزیان بکەن !
ئەوەپارتەکانە...بەهەژموونی خۆیان  لەسەرەوە  بەعەقڵە بچکۆلەکەی سەرۆک  بۆ میللەت دەڕوانن..

ئەوسەرۆکەی  بێئاگا. حەزەکانی پیادە دەکات ونەزانانە یاسای قەرەقوش دەر دەکات ،وەئەوەی ملکەچ نابێت بەرگی خیانەتی لەبەردەکات..!!

ئەوە پارتەکانە...حەزەکانی سەرۆک بەکەڵەگایی دەسەپێن .. بەدەر لە تیۆرە جیهانیەکان وبڕینی قۆناغە مێژوویەکان وهەنگاوەکانی  ڕۆشنگەری سروشتی  کۆمەڵگا..

ئەوە پارتەکانە...  کە تەئەمڕۆ نەیانتوانی دووپارت یەکخەن ، نەیانتوانی دووشاریەکخەن چۆن دەتوانن دووپارچەی نیشتمانی داگیرکراو یەکخەن ؟
ئەوەپارتەکانە...  لەئاست هەڵە میژوویەکانی خۆیانوسەرۆکیان کڕو لووت بەرزوو بیباکن ،وەشانازیشی پێوە دەکەن،هەرگیز ئەوەندە ئازانەبوون دان بە هەلەکانی پارت وسەرۆکی پارتەکانیان بنێن ،یان ئەندامیکی پارتەکەیان  راکیشی دادگای تاوانەکانی میللەت بکەن  ... تاببی بەدەرس بۆ دزوگەندەلەکانی ناو پارتەکانی کە...
ئەوەش سەرۆک پارتە... پاش چەندین کەوتن وگلان وهەلی مێژوویی لەدەستدان .. بۆئێوە تەنها ئەوەگرنگە چۆن ببێتە جێ ی باوەڕی داگیرکەران !

دەروێشەکانی پارتەکان.. ئەوانیش  پاش چەندین ئابڕوچوونی سیاسی ،فێرنەبوون وتێرنەبوون و نەبوون بە سوار..وە ناشبن ..

ئەوان تەنهاوتەنها ڕانەمەڕی سەرۆکن ..

 هەمووجارێ کەسەرۆک هەڵدەستێتەوە خۆی دەتەکێنێ ودەکەوێتەوە گەڕ بەهەمان فیزولووتبەرزی جاران ...نەبای دیوەو نەباران ..!
ئێمەی...تاوانباریش  میللەتی کاڵفام ونەزان ..

بووین بەکۆیلەی بەئەمەک وئەڵقە لەگوێ بۆیان..

 هەرزوو لەبیرمان دەچێتەوە،کڵاو لەسەرنان ،برسێتی وماڵ وێرانی ودەربەدەری 

هەمان تاس وهەمان حەمام ، وەک هەمووجارێ دۆری دۆری.. دەکەوینەوە دوایان !!