فیلمی سینەمایی کوردی 'کیسەڵەکانیش دەفڕن' لە دەرهێنانی بەهمەن قوبادی، فیلمسازی کورد، لە لیستی 30 فیلمی بەرچاوی دژی شەڕە لە سینەمای جیهاندا.
'کیسەڵەکانیش دەفڕن' بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا لە زیاتر لە 100 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە ئاستی دنیادا بەشداریی کردووە و زیاتر لە 50 خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە و یەکێک لە بەرچاوترین فیلمەکانی سینەمای کوردستانە.
ئەم بەرهەمە لایەن ماڵپەڕی سینەمایی 'ستار لۆکاڵ میدیا' لە لیستی 30 فیلمی بەرچاوی دژ بە شەڕیی لە سینەمای جیهاندا هەڵببژێردراوە، تێیدا ناوی ژمارەیەک شاکاری دەرهێنەرە ناسراوەکانی سینەمای جیهان بەرچاو دەکەون، لەوانە: چارلی چاپلن، پارک جان وۆک، فرانسیس فۆرد کۆپۆلا، ستانلی کۆبریک و میلۆش فۆڕمەن.
لە وتارێکدا کە لە لایەن کاترینا سیرۆتا، نووسەر و رخنەگری سینەمایی لە ماڵپەڕی 'ستار لۆکاڵ میدیا' بە ناونیشانی '30 فیلمی بەرچاوی دژی شەڕ' نووسراوە، تێیدا هاتووە: ستاکێر سەبارەت بە میژووی ئەو فیلمانەی کە ناوەرۆک، شێواز و چۆنییەتی دەنگ یا هەستی زۆر قورسی دژی جەنگیان هەبێت تۆژینەوەی کردووە و 30 فیلم لە باشترینەکانی جیهانی دەستنیشان کرد و گرینگی ئهوتۆی پێدان.
لە درێژەی ئەم وتارەدا نووسراوە: چ فیلم گەلێک یارمەتی بینەری داوە کە ئاکامەکانی شەڕ وەبیربێننەوە و بۆچی ئاشتی ئێستاش ئامانجێکی گرینگە، چونکە شەڕ بابەتێکی ناخۆشە و بەردەوام لە مێژوودا جێی باسە. ئەم 30 فیلمەی کە هەڵبژێردراون لە شیکردنەوەی شەڕی جیهانی یەکەم تەنیا چەند مانگ دوای کۆتایی هاتنی جەنگ تا رەخنەی شەڕەکانی ئەم دوایانە و هەروەها بیرووبۆچوونە مۆدێڕنەکان سەبارەت بە رووداوە مێژووییەکان لە خۆ دەگرن.
سەرچاوە: سایتی ڕوداو