رۆژی شەممە، 120 کەس لەلایەن پاشای بەڕیتانیاوە مەدالیای ئەفسەری شەرەفمەندی ئیمپراتۆرییەتی بەڕیتانیایان پێبەخشرا،
کە یەکێک لەوانە تابان شۆرش بوو.
تابان لە ساڵی 1983 لەدایک بووە و رزگاربووی ئەنفالە.
هۆکاری دیاریکردنی بۆ وەرگرتنی مەدالیاکە ئەوەیە کە دەزگای خێرخوازی لۆتەس فلاوەری دامەزراندوە کە هاوکاری پەنابەران و کۆچبەران دەکات.
ئەو کچە کوردە، وەک یەکەم کورد لە مێژوودا بووە خاوەنی ئەو مەدالیا باڵایەی ئیمپراتۆرییەتی بەڕیتانیا.
سەرچاوە : تۆڕی هەواڵی ژیان