کتێبی چیرۆکەکانی "باوە نەبی" بڵاو کرایەوە

کتێبی چیرۆکەکانی "باوە نەبی" بە ھاوکاری پەخشانکاری بیریار لە سەقز چاپ وبڵاو کرایەوە.
ئەم کتێبە کۆکراوەو نوسین ولێکۆڵینەوەی حەیدەر لوتفی نیا و لوقمان نادرپور؛ لە دوای چەند ساڵ ھەوڵ وتێکۆشان بەچاپ گەیشت.

شایانی باسە ئەم کتێبە زۆرتر لە 170 چیرۆک ونزیک 70 دانە بەسەرھات و ڕەوایەتی مێژوویی ناوچەکانی تیلەکۆ وبان ھۆبەتوو دەگرێتەوە.
ئەم کتێبە گەنجینەیێکە لە چەندین چیرۆکی بەنرخ ودێرینە ونەقڵ وڕەوایەتی بە نرخ وکەم وێنە کە، لەباری زمانی وکۆمەڵایەتیەوە ئاوێنەیێکی ڕون لە ژیان و بەسەرھاتی خەڵکی ناوچەکانی کوردەواریە کە ڕاستەوخۆو بەبێ دەست تێوەردانێک لە زاراوەو بن زاراوەی بێژەری چیرۆکەکان تۆمار کراوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە چیرۆکەکانی باوەنەبی جودالە بایەخی ئەدەبی و مێژوویی و کۆمەڵایەتی پڕیەتی لە جوانیەکانی زمانی و داب و نەریتی کۆنی کوردەواری.

 

 

سەرچاوە: kurdica