کارمەندێکی پێشوی ئەپڵ چەند نهێنییەک بۆ زیادکردنی تەمەنی پاتری ئایفۆن ئاشکرا دەکات

 

 

 

زۆرێک لە بەکار‌هێنەران نیگەرانن لە کەمبونەوەی تەمەنی ئامێری ئایفۆن، بەردەوام هەوڵ دەدەن ئایفۆنەکانیان زۆربەکارنەهێنن و لە کەشوهەوای دەرەوە پارێزگاری لێبەکەن، بەتایبەتی ئەگەر هاتو بارگاویکەرەوەیان پێنەبێت.

لە دوای تێپەڕبونی چەند ساڵێک بە دڵنیاییەوە پێویستت بە گۆڕینی پاتری مۆبایلەکەت دەبێت

لە دوای تێپەڕبونی چەند ساڵێک بە دڵنیاییەوە پێویستت بە گۆڕینی پاتری مۆبایلەکەت یاخود ئامێری مۆبایلەکەت دەبێت، بەڵام تایلەر مۆرگن کارمەندێکی پێشوی کۆمپانیای ئەپڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک پەیامێکی بڵاوکردەوە و چەند ئامۆژگارییەکی بۆ دڕێژکردنەوەی تەمەنی پارتییەکانی ئامێری ئایفۆن بڵاوکردەوە.

ئامۆژگارییەکانی تایلەر مۆرگن بۆ دڕێژکردنەوەی تەمەنی پاتری مۆبایل بریتین لە:

1. بە درێژایی شەو مۆبایلەکەت مەخەرە ژێر بارگاویکردنەوە
2. کاتێک مۆبایلەکەت بارگاوی دەکەیتەوە پێش ئەوەی ببێت بە 100٪ لێی بکەوە
3. مۆبایلەکەت تاوەکو 80٪ بارگاوی بکەوە و چالاکی باکگراوندی هەندێک لە بەرنامەکان رابگرە
4. روناکی شاسەکەی کەمبکەرەوە و کاتی داخرانی ئۆتۆماتیکی شاشە بخە سەر یەک خولەک
5. هاوکاری دەنگی "سیری" و بلوتوس بکوژێنەوە

سەرچاوە : خەندان