عەبدوڵا کەریم مەحمود
دوای راپه‌ڕین ، خه‌ڵک دڵی , بەم دامەزراوە دیموکراتییە خۆش بوو ، شەپۆل شەپۆل ،بە په‌رۆشه‌وه ده‌چوون ، بۆ بنکه‌کانی ده‌نگدان .بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان .
دوای گۆڕانکاری 9/ 4/ 2003 و نەمانی سه‌دام .
حکومه‌تی کاتی عێراق دامه‌زرا ، له 30/ 1/ 2005 ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی هه‌ڵبژێرا .
کورد له پێش راپه‌رین و دوای راپه‌رێن ودوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام ،له ناو هاوکێشه سیاسییه‌کانی ، ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی عێراق ،پێگه‌و پایەو پارسه‌نگی به‌هێزو تایبه‌تمه‌ندی هه‌بوو.
رۆڵی لە بڕیاری سترایجی دا هه‌بوو ،دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و ئه‌نفال کردنی شه‌نگال ، تێكشکانی داعش وده‌وڵه‌ته‌که‌ی له عێڕاق.
پێشمه‌رگه وه‌ک هێمایەک ، له ناو عێراق ودەرەوە ، بوو به به‌های شكۆی به‌رگری له خاک و مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی .
لە ٢٠١٧ دەسەڵاتدارانی کورد ، بە شپرزەیی پەلەیان کرد لەریفراندۆم ، بەمەش هه‌موو هاوکێشه‌سیاسییه‌کانی کوردیان ،له کوردستان و عێراق ، لا سه‌نگ کرد .
دوای ئەو تراژیدیایە ،پێشمەرگە له سه‌نگه‌ره‌کانیان هه‌ڵکه‌نران ،حه‌شدی شه‌عبی ، گه‌یشتنه شوێنه ستراتیجییه‌کانی نیشتمان .
کورد لە دوزخورماتوو و ناوچە تەعریب کراوەکان ، کۆمەڵکوژ کرا ،کورده‌کانی که‌رکوک ره‌ویان کرد .
حکومەتی عێراق ، جارێکی تر ،کۆنترۆڵی که‌رکوکی کردەوە .
لە ساڵی 1923ی لۆزان ، لە سیناریۆیەکی نێوان ( بەریتانیاو فەرەنسا و مستەفا کەمال ئەتاتورک ) ، ناوی کورد و مافی چارەنووسی کورد یان ، بە پێ ی بەندەکانی (62 , 63 , 64 )ی سیڤەر ، لە سەر نەخشەی نیشتمان سڕاییەوە.
ئەوە ( 101) ساڵە کورد ، باجی هەڵە ی سه‌رکردە سیاسییەکان دەداو ،کۆمەڵکوژ دەکرێت ، لەو کاتەوە تا ئێستا ،یەک سەرکردەی کورد ، نەیان وتووە:
( ئێمە هەڵەمان کردووە . میللەتەکەمان باجی هەڵەی ئێمە دەدات ، ئێمە لە ئاستی بڕیارەکان دا نەبووین ).
سیناریۆی ریفراندۆمەکە ، بوو بە هۆی سەرهەڵدانی تراژیدیایەک، وەک ئاش بەتاڵ و وەک ئەنفال ، وەک رەشەبای ژەهر ، جەستەی ئەم نیشتمانەی ، ژەهرباران کرد .
دەسەڵاتدارانی کورد ، له میدیاکانیانه‌وه ، بە چه‌واشه یی ، یه‌کتری تاوانبار دەکرد ، وا خۆیان نیشاندەدەن ، ئەوان هیچ هه‌ڵه‌یەکیان نەکردووە.
خوێنی شه‌هیدانی نیشتیمان وئه‌نفال وکیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یان ، له سیناریۆی ریفرا ندۆم دا ، به هه‌ده‌ردا .
تا کەی ئەم سەرکردانە ، ئاوا شانازی بە پاشکۆیەتی ، داگیرکەرانی نیشتمان ەوە دەکەن ؟
تاکەی هەموو بریارەکانیان . پڕە لە رق و کینه و توندوتیژیی و سیناریۆ و تۆڵەو تۆڵە کردنەوە ویەکتریی سڕینەوە ؟
ئەم دەسەڵاتدارانە ، ئەوەندە لە خۆ رازی ولە خۆ باین ، هیچ گربگی وهیچ بەهایەک ، بە دواکارییەکانی شەپۆڵی شەقام نادەن ، بە پێ ی نمایشیی سینارۆکانیان :
(سەردمێک ، ئاڵای سه‌ربه‌خۆی کوردستانیان هەڵدەکرد.)
(سەردەمانێکی تر عێراقچییه‌کی عه‌یاره 24 ن ، لە شیعه‌و سونه‌ی عێراقی ، عێراقی ترن ، بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌کتری .
دەسەڵات دارانی کورد ، ئەوە چەند ساڵێکە ، لە گەڵ داگیرکەرانی (عێراق و تورکیا‌و ئێران )، جینۆسایدی ( جەستەیی ، بایلۆجی ، ئابووری ، کولتور) ی کورد دەکەن..
سەرچاوە : سپیمیدیا