کابرایەکی کورد هەبوو بە منداڵانی ئەخوێند...

کابرایەکی کورد هەبوو بە منداڵانی ئەخوێند، کوڕێکی سەیدی لا هەبوو جوانکەلە و ژیکەڵە بوو، هەموو جار لای دەست خۆیەوە دای ئەنا و دەرسی پێ ئەوت، کە لێ ئەبوونەوە تێر و پڕ ماچی ئەکرد و گەلێ خزمەتی تریشی ئەکرد. کابرایەکی دراوسێی هەبوو، ئاگای لەم کارەساتە هەبوو. ڕۆژێک پێی وت: ئەرێ ئەوە تۆ بۆچ ئەوەندە ماچی ئەو منداڵە ئەکەیتەوە و هەڵیئەگڵۆفی؟ ئەویش وتی: سەیدە و محەمەدیشی ناوە، منیش موسڵمانم لە بەر خۆشەویستی پێغەمبەرەکەمان پێویستە لەسەرم خۆشم بوێ و خزمەتی بکەم!
ماوەیەکی پێچوو، ڕۆژێک کابرا منداڵێکی تری چاو پێکەوت مێزەرێکی سەوزی بە سەرەوە بوو، بەڵام سەری کەچەڵ و لووتی چڵمن و چاوی کوت و کوێری و هەتا بڵێیت ناشیرین بوو. پەلی گرت و هێنای بۆ لای مامۆستاکە و پێی وتی: ئەمەش سەید و هەتیوە، دیسان محەمەدیشی ناوە، پێی بخوێنە و خزمەتی کە. مامۆستاش سەیرێکی منداڵەکە و سەیرێکی کابرای کرد و وتی: برا بۆچ هەر من موسوڵمانم؟ خۆ تۆیش موسڵمانی. من هەر خزمەتی یەکێکم پێ ئەکرێ، تۆیش بچۆ خزمەتی ئەوە بکە!