ڕێوەڕەسمی پەردەلادانی کتێبی “ڤیرکە، ڕەنگ کە” بەرهەمی مۆژگان کاووسی بەڕێوە چوو.
ئێوارەی 20ی جۆزەردانی 1401 هەتاوی، ڕێوەڕەسمی پەردەلادانی یەکەمین کتێبی منداڵان بە زاراوەی کوردیی کەلاردەشت لە شاری کتێبی ئەم شارە بەڕێوەچوو. کەسایەتییە فەرهەنگییەکان، هونەرمەندان و شاعیرانی کەلاردشت میوانی ڕێوڕەسمەکە بوون.
بەڕێز دوکتۆر ئەسەدوڵڵا محەممەدزادە و خاتوو موژگان کاوسی لە ڕێوڕەسمەکەدا وتاریان پێشکەشکرد و نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە مەترسی لەناوچوونی زمانی کوردی و زمانەکانی تری شوناس لە کەلاردەشت و هەروەها بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە و بوژانەوەی ئەم زمانانە ڕێکارێکارگەلێکیان پێشکەشکرد.
چەند منداڵێکی کوردی کەلاردەشت بە پەردەلادان لەسەر کتێبەکە و رەنگکردنیان، لەو ڕێوڕەسمەدا بەشدارییان کرد.
سەرچاوە: kurdishbookhouse