ژیان چی فێرکردم ...

تا ئەم تەمەنەش هەست بە ئازاری ویژدان دەکەم تەنانەت ئێستاش ....کە دیمەنی باوکمم بیر دێتەوە ..... شەوانە بە تەنیا لە هۆڵەکەدا دائەنیشت، لە ڕووناکی یەکی کەمدا، بەبێ ئەوەی بە هیچ شێوەیەک سەرقاڵ بێت، نە بە خوێندنەوە و نە نووسین، نە گوێ ی لە ڕادیۆبگرێ، نەسەیری تلفزیۆن بکات. ڕۆژێک تازە گەڕابوومەوە لەسینەما لەگەڵ هەندێک هاوڕێم. کەهاتمە هۆڵەکە هەربەوشێوازەی خۆی وەک هەمیشە ...هەمان چیرۆک چەندبارە دەبنەوە...من سڵاو لە باوکم دەکەم و ئەووەڵامی سڵاوەکەم ئەداتەوە، منیش بە خێرایی بەرەو دەرگای ژوورەکەم دەڕۆم بە نیازم کە یەکسەر دەست بە خەوتن بکەم، لە کاتێکدا ئەو هەوڵ دەدات بە هەر بیانوویەکە بمهێڵێتەوە بۆ ئەوەی لە تەنیاییەکەی ڕزگاری بێت، و تامەزرۆی قسەکردنە هەر بابەتێک بێت. لێم دەپرسێت من لە کوێ بووم؟ بۆ ئەوەی بتوانم وەڵامی بدەمەوە، کێم  لەگەڵ بوو؟ بۆیە پێ ی دەڵێم، و ناوی فیلمەکەش، بۆ ئەوەی بتوانم باسی بکەم، هەموو ئەمانە بە، پوختترین کورترین وەڵام، ئەویش هیواداری تەواو پێچەوانەکەیەتی . ئەگەر داوای لێکردم بابەتی فیلمەکەی پێ بڵێم، هەستم بە بێزاری دەکرد، وەک ئەوەی داوام لێبکات کارێکی قورس بکەم، یان وەک ئەوەی کاتەکانم ئەوەندە بەنرخ بێت کە نەتوانم چەند خولەکێک بدەمە باوکم...!
هێشتا ناتوانم لەهۆکاری خۆدزینەوانە وبێزاریانە تێبگەم کە گەنجێک زۆرجار هەستی پێدەکات بەرامبەر باوکی یان دایکی، هەرچەندەئەوان پێویستیان پێ ی بێت، لە کاتێکدا ئەوگەنجە ئەوپەڕی لێبوردەیی و نەرم ونیانی وڕوخۆشی لەگەڵ هاوکارێک یان هاوڕێیەکی هاوتەمەنەکەی خۆی نیشان دەدات، هەرچەندەهاوڕێ کەی گاڵتەجاڕ و بێ بایەخ بێت!. ئایا هۆکارەکە ترسی لەدەستدانی ئازادی و سەربەخۆیییەو تێڕوانین بۆ هەر سەرنجێک یان داواکارییەک کە لەلایەن باوک یان دایکیەوە دەربچێت وەک هەوڵێک بۆ دەستوەردان لە کاروباری تایبەتی خۆی یان سنووردارکردنی ئازادییەکەی؟.
من ئێستا هەندێک جار سەرنجی ناڕەزایییەکی لەو شێوەیەم لە منداڵەکانم داوە کاتێک لە دۆخێکی وەک باوکمدا دەبم، کە تازە باسم کرد، هەرچەندە هەوڵ ئەدەم تا دەتوانم لەم دۆخە دوور بکەومەتەوە، چونکە لەبیرمە هەستم بە تاڵبوون و ڕەشبینی دەکرد سەبارەت بە داواکارییەکانی باوکم. بەڵام ئەگەر ناچار بم، لە دڵی خۆمدا دەڵێم: من ئارەزووی ئەوە ناکەم  تەنها دەمەوێ کە دڵنیا بم دەربارەی  کوڕەکەم، یاخود خەمی گرنگی پێدانی خۆمی بۆ دەرببڕم بۆ بارودۆخ و هەستەکانی، کەواتە بۆچی ئەم ڕەفتارە کە تەنها پاڵنەرێک بۆی خۆشەویستیە، واشیبکرێتەوە وەک ئەوەی هێرشێک بێت بۆ سەر ئازادی و سەربەخۆیی ئەو؟”

 د. جەلال ئەمین.