ژمارەیەکی نوێی "کەکۆن"

لە دووتووێی 80 لاپەڕەدا ژمارە 70ی گۆڤاری کەکۆن چاپ و بڵاوکرایەوە.
لەم ژمارە نوێیەی گۆڤارەکەدا چەند بابەتێکی رووناکبیریی و مێژوویی و ئەدەبی و هونەری و گشتی بڵاوکراوەتەوە، لەوانە: ئەگنێتا یەکەم گوڵە پێشمەرگەی بێگانە لە یەخەی شاخ. وەردە ماربێن نەنکی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا لە کۆیە. خەڵاتی ئیسپانیا دەبەخشرێتە فەرهاد عەلادین. هونەرمەند ئارەزوو ئیسماعیل مەنسور ئوستادی میوزیک و ئاوازی کوردی هاوچەرخ. هەنگاونان بەرەو ئەودیو دیوارەکانی زیندان. شوێنەواری ساتوقەڵا. ئەدەبی منداڵان و شیعر، پەیکەری سامی عەوداڵ دانرا»و چەندین بابەتی تر.
کەکۆن گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی وەرزیی ئازادە و «رەهبەر سەید برایم» خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەرێتی.

 

 

سەرچاوە: knwe