ژمارەیەكی نوێی گۆڤاری (گەلاوێژی نوێ) بڵاودەكرێتەوە

سەرەتای هەفتەی داهاتوو گۆڤاری گەلاوێژ نوێ، كە گۆڤارێكی وەرزییە و بنكەی ڕوناكبیری گەلاوێژ دەریدەكات، ژمارە (69-70) بەیەكەوە بڵاودەكرێتەوە.
گەلاوێژی نوێ لەم دوو ژمارەیەدا چەندین وتارو لێكۆڵینەوەو دۆسیەو چیرۆك و شیعرو خوێندنەوەی كتێبی لەخۆگرتووە، كە هەریەكەیان لەلایەن ژمارەیەك لەنووسەرە دیارەكانی كوردستان نووسراون و وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی كوردی، لەوانە (شێرزاد حەسەن، ئاوات محەمەد، لەتیف هەڵمەت، لاس ئیبراهیم، سەباح ڕەنجدەر، تارا شێخ عوسمان، بڵند باجەلان، حسێن لەتیف، زەردەشت نورەدین، سەرتیپ ئاغا واحید بەگ، جەواد حەیدەری، ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل، سیامەند هادی، مەریوان هەڵەبجەیی، ئارام ڕەشید، عەبدولغەنی كاكۆ، كەژاڵ ئەحمەد، خەسرەو میراودەلی).
سەرنووسەری گەلاوێژی نوێ (سیامەند هادی) یەو بەڕێوەبەری نووسینی (مەریوان هەڵەبجەیی) و لەلایەن (تەحسین تۆفیق)ەوە دیزاینی بۆ كراوە.

 

سەرچاوە: galawej