ژماره‌یه‌كی‌ نوێی‌ "په‌پوله‌"

ژماره‌یه‌كی‌ نوێی‌ گۆڤاری‌ تایبه‌ت به‌ منداڵان (په‌پوله‌) كه‌ ژماره‌ 298ه‌ چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌، گۆڤارێكی‌ په‌روه‌رده‌یی، رۆشنبیریی منداڵانه‌ و له‌لایه‌ن رێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان-ه‌وه‌ ده‌رده‌چێت.
ئه‌م ژماره‌یه، چه‌ندین بابه‌تی‌ ره‌نگاو ره‌نگی‌ له‌ خۆگرتووه‌، له‌وانه‌، چیرۆكی‌ باڵنده‌ی‌ شین، په‌پوله‌ و سروه‌، شاری‌ یاریی، زانست بۆ هه‌مووان، قوتابخانه‌ی‌ نوێ‌، بڕگه‌ی‌ ئه‌نیمی‌، له‌گه‌ڵ چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ فێركاری‌ ئینگلیزی‌ و هاوڕێیانی‌ په‌پوله‌.

 

سەرچاوە: knwe