ژمارەی 12 ی گۆڤاری دیوان بە كۆمەڵێك بابەتی جۆراوجۆرەوە چاپ و بڵاوكرایەوە.
لەم ژمارە نوێیەی گۆڤارەكەدا جگە لە دۆسێی ژمارەكە كە تایبەتە بە زرار محەمەد مستەفا، چەندین بابەتی ئەدەبی و هونەری و مێژوویی و ڕەخنەیی و لێكۆڵینەوە و ڕۆشنبیری گشتی بڵاوكراوەتەوە لەوانە، شتی نەبیستراو و نەگوتراو لە سەر گۆرانی شاعیر، چاوپێكەوتن لە گەڵ فەرهاد شاكەلی.
بەدەرچوونی ژمارە 12 تەمەنی گۆڤاری دیوان گەیشتە یەك ساڵ.
دیوان گۆڤارێكی ئەدەبی و ڕۆشنبیری گشتییە كە ناوەندی هەولێری مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەریدەكات.
سەرچاوە: pukmedia