ژماره‌ 4ی‌ گۆڤاری‌ نوێبوونه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

له‌م رۆژانه‌، ژماره‌یه‌كی‌ نوێی‌ گۆڤاری‌ (نوێبوونه‌وه‌) كه‌ ژماره‌ (4)ه‌ چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ چه‌ندین بابه‌تی‌ فیكریی و سیاسیی له‌ خۆده‌گرێت.
له‌ سه‌رووتاری‌ گۆڤاره‌كه‌دا، كه‌ له‌لایه‌ن ‌و ئارێز عه‌بدوڵڵای‌ سه‌رنووسه‌ره‌وه‌ نووسراوه‌ به‌ ناونیشانی‌ عیراق، سه‌رۆك مام و خاڵی‌ هاوبه‌ش، ده‌ڵێت:ئێستا عیراق به‌ بارودۆخێكی‌ زۆر مه‌ترسیدار تێده‌په‌ڕێ‌ و هیچ ئاسۆیه‌كی‌ روونیشی‌ له‌به‌رده‌مدا دیار نییه‌. ناكۆكی‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان قوڵن و تادێش قوڵتر ده‌بنه‌وه‌، چونكه‌ جه‌مسه‌ربه‌ندییه‌كی‌ تۆكمه‌ و گه‌وره‌ دروست بووه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ سه‌رده‌می‌ سه‌رۆك مام جه‌لال هیچ رابه‌رێك دیار نییه‌ بتوانێت ئه‌و لایه‌نه‌ ناكۆكانه‌ كۆ و جه‌مسه‌ربه‌ندییه‌كه‌ش خاو بكاته‌وه‌.
له‌ گۆڤاره‌كه‌دا، چه‌ند بابه‌تێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌: له‌باره‌ی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سیاسی‌ و حكومه‌ته‌وه‌، توركیا و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ په‌یماننامه‌ی‌ ڤێرسای‌ و سێڤر و لۆزان، ده‌روازه‌یه‌ك بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆچی‌؟، توندوتیژی‌ تێڕوانین و چاره‌سه‌ر، عه‌باسی‌ ڤیدیۆ له‌ شانۆ وه‌ بۆ سینه‌ما و چه‌ند بابه‌تێكی‌ تر.

 

سەرچاوە: knwe