ڕەزا بەگ ڕۆژێک لە دیوەخان لەگەڵ هەندێ کە...

ڕەزا بەگ ڕۆژێک لە دیوەخان لەگەڵ هەندێ کەسا دانیشتبوون خەبەریان هێنا وتیان «ئەحەی ناسر» خوا کوڕێکی داوەتێ، بەڵام نۆ مانگی تەواو نەکردووە لە دایک بووە. ڕەزا بەگ وتی: بەخوا منداڵێ کە بە حەو مانگی ببێ ئەوە نابەکامی پێ ئەڵێن و هیچی لێ پەیدا نابێ. پیاوێک لەولاوە وتی: قۆربان وا مەفەرموو، من بیستوومە ئەو جۆرە منداڵانە هەموو پاڵەوان و پیاوی گەورە ئەبن، تەنانەت ناپلیۆن و محەمەد فاتح، ئەڵێن هەردووکیان بە حەوت مانگی هاتوونەتە دونیاوە. ئیتر ڕەزا بەگ گورج وتی: سا بە خوا بە سەری ئەم مەجلیسە بە گۆڕی باوکم بیستوومە کە خۆم و باوکم هەردووکمان بە حەوت مانگی لە دایک بووین!