ڕۆژێک لەگەرمای پڕوکێنەری هاویندا...

ئەگێڕنەوە ڕۆژێک لەگەرمای پڕوکێنەری هاویندا مێشێک بەسەری گایەکەوە دەنیشێتەوە، گای بەسستە زمان بەدرێژایی ڕۆژەکە جووت دەکات مێشەش زۆر بێزاری دەکات وعارەقی ناوچەوانی گای ماندوو دەخواتەوە ... ئێوارێ کەدەچنەوە بۆ ناو گوند، مێشێکی هاوڕیی دەپرسێ لەمێشەکە "لەکوێ بوون؟" و زۆر بەفیزەوە "لەجووت کردن بووین!"
هەندێ کەس وان، زۆر بێ شەرمانە هەربەدەم خۆیان دەکەن بەخاوەنی ڕەنج و ماندووبوونی کەسانی تر.