ڕۆمانی (دوواین خەونی سووهەیلا) بڵاودەبێتەوە

یەكەمین ڕۆمانی (هێمن مەحمود) بەناوی (دوواین خەونی سووهەیلا) لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بڵاودەبێتەوە.
ڕۆمانەكە زیاتر لە220 لاپەڕەیە و تیایدا چیرۆكی دوو گەنجی عاشق (كچ و كوڕێك) دەگێڕێتەوە، كوڕە گەنجەكە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە ئاوارەی وڵاتان دەبێت و دەسەڵات ڕێگەی گەڕانەوەی لێ دەگرێت.
ئەم ڕۆمانە پڕە لەڕووداوی جیاوازو چارەنووسی سەیری پاڵەوانەكان، ئاوێنەیەكە بۆ پیشاندانی دۆخی سەردەمێك كە تیایدا سیاسەت و دەسەڵات و ستەمكاری هەموو عەشق و خۆشەویستییەك دەكوژێت و هەزاران خەونی تەواونەكراوی گەنجان لەناو دەبات و ڕێگە لەبەدیهێنانی هیواكانیان دەگرێت.
ڕۆمانێكە عەشق و سیاسەت وەك دوو خاڵی سەرەكی و لاوەكی ئاراستەی ڕووداوەكان دیاریدەكەن و بێ یەكتری ناتوانن چیرۆكەكە تەواوبكەن، دوای ساڵانێك هەردوو گەنجەكە لە شوێنێكی دیكە چارەنووسێكی جیاوازتر و ئاڵۆزتر و تەمومژاویتر چاوەڕێی هەردووكیان دەكات.

 

 

سەرچاوە: galawej