ساڵی 1910 بۆ 1916، ڕاگواستنی کوردانی باکوور لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ناوەند و ڕۆژئاوای ئاناتۆلیا

ئەندازیاری ئەم تاوانە بەرامبەر بە کوردەکان، سوڵتان ڕەشاد کە ناسراوە بە محەمەدی پێنجەم، بوو.
لەم ڕاگواستنەدا یەک ملیۆن کورد بەهۆی برسێتی و سەختی ڕێگاوە گیانیان لە دەست دا.
دوکتۆر Jacob Künzler پزیشکی نەشتەرگەری سوییسی وەکوو شایەدحاڵێک دەڵێ "لە زستانی 1916دا کوردەکان لە شارەکانی وەک چەولیگ، مووش، پاڵۆ، ئەرزەڕۆم و بەدلیسەوە ڕاگوێزران، نزیکەی 300 هەزار کەسیان نارد بۆ باشوور و سەرەتا لە دەورووبەری ڕحا نیشتەجێ بوون بەڵام دواتر و لە هاوینی 1917دا هەموویان بەرەو دەشتی قونیە ڕاگوێزرانەوە، ئامانج لەم کارە ئەوە بوو کە کوردەکان لە زێدی خۆیان نەمێنن و بە ڕاگواستنیان بەرەو ناوەندی ئانادۆڵ لەگەڵ دانیشتوانی زۆرینە تورکدا تێکەڵ و تێهەڵکێش بکرێن. لەگەڵ هاتنی هەر کۆمەڵە تورکێک بۆ گوندێکی کوردستان خەڵکی دەرکە و پەنجەرەیان دادەخست و هەندێکیان بەرەو کێوەکان هەڵدەهاتن، بۆ سبەینێکەی ئەوانەی کە نەیاندەتوانی لە سەرما و بەفر و بارانی زستانی سەختی ئەوێدا خۆڕاگر بن ڕەق دەبوونەوە و خەڵکی گوند بە کۆمەڵ دەیاننێژان