ئەگێڕنەوە ڕۆژێ داڵێک ویستی مارێک ڕاوبکات،لەکاتی پەلامادانا مارەکە قەڵەم بازێک ئەدات ودەکەوێتە سەرپشتی داڵەکە..داڵ ئەدات لەشەقەی باڵ وبەرزدەبێتەوەبۆ ئاسمان..
داڵەکە لەدڵی خۆیدا ووتی "ئەگەرئێستا فڕێ ی بدەمە خوارەوە،مارەکە بزانێ زووتر پێمەوە ئەدات وکۆتایمەو دەمرم ، با چاوەڕی بکەم تا مارەکە خەوی لێدەکەوێ،ئەوسا فڕێ ی ئەدەمە خوارەوە ،باشترە ئێستاهیچ نەکەم ! "
مارەکەش لەدڵی خۆیدا ووتی " ئەگەر ئێستا پێوەی بدەم ،ئەودەمرێ ومنیش دەکەومە خوارەوەودەمرم...باشترە ئێستا هیچ نەکەم وچاوەڕێ بکەم تا هیلاک دەبێت ودەنیشێتەوە ئەوسا پێوەی ئەدەم ! "
بەڵام سەیر ئەوەبوو گشت کۆتر و چۆلەکەکانی ئاسمان کەئەم دیمەنەیان دەبینی،لەدڵی خۆیاندا دەیان ووت :
" ئای چەند دونیا ئەمن وئاسایشە،چەند خۆشەویستیەکی بێوێنەیە.. دڕندە ترین وئازاترین باڵندەی ئاسمان لەگەڵ سامناکترین خشۆکی سەر زەوی وابەئارامی وبەخۆشیەوە ناوەیەتە سەرپشتی ئاسمانی دەگێڕێ ..! "