چیرۆکێکی راستەقینە

چیرۆکێکی راستەقینەی سەرنج ڕاکێش کە لەلایەن د.محەمەد خانی وە:
ڕۆژێک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەمدا بووم و منداڵێکی شانزە ساڵان هات و وتی جامی ئۆتۆمبێلەکەت بۆ پاک بکەمەوە؟
وتم: بەڵێ، جوانی پاکی کردەوە، بۆیە 20 دۆلارم پێدا، گەنجەکە سەری سوڕما و پرسی: لە ئەمریکاوە دەگەڕێیتەوە؟
وتم: بەڵێ.
وتی: دەتوانم پرسیارت لێ بکەم دەربارەی زانکۆکانی ئەوێ؟، لەبری کرێ ی پاککردنەوە؟
ئەوەندە بە ئەدەب بوو، ناچار بووم بانگهێشتی بکەم بۆ تەنیشتم بۆ قسەکردن.
لێم پرسی: تەمەنت چەندە؟
وەڵامی دامەوە: شانزە ساڵ
وتم: لە سێی ناوەندیت؟
وتی: قوتابخانەی ناوەندی و شەشی ئامادەییشم تەواو کرد.
وتم: چۆن وایە؟
وتی: چونکە چەند ساڵێکیان پێدام، چونکە نمرەی نایابم لە هەموو بابەتەکان هێنا!
وتم: بۆچی لێرە کار دەکەیت؟
وتی: کاتێ تەمەنم 2 ساڵان بووە باوکم کۆچی دوایی کردوە، دایکم لە یەکێک لە ماڵەکان کاری چێشتلێنەری دەکا، من و خوشکەکەم لە سەر شەقامەکان کار دەکەین...
بیستم زانکۆکانی ئەمریکا ساڵانە ڕێگە پێدانی بێبەرامبەریان هەیە بۆ خوێندکاری پێشکەوتوو.
وتم: کەس هەیە یارمەتیت بدات؟
وتی: من تەنها خاوەنی خۆمم.
وتم: با بڕۆین نان بخۆین.
وتی: بەو مەرجەی جامی دواوەی ئۆتۆمبێلەکەت بۆ پاک بکەمەوە، وە منیش ڕازی بووم.
لە چێشتخانەکەدا داوای کرد کە خواردنەکەی بۆ بپێچنەوە تا بیباتەوە بۆ ماڵ تەک دایکی و خوشکەکەی بیخۆن.
تێبینیم کرد کە ئینگلیزییەکەی نایاب و باشە، و لە زۆربەی بابەتە بازرگانییەکاندا لێهاتووە.
بڕیارماندا کە لە ماڵەوە بەڵگەنامەکانیم بۆ بهێنێت و منیش تا دەتوانم لەئەمریکا هەوڵی بۆ بدەم.
دوای شەش مانگ من ڕەزامەندی زانکۆم لە ئەمەریکا بۆ وەرگرت، مژدەم پێدا کە وەرگیراوەو زوو خۆی ئامادە بکات بۆ گەشت... دوای دوو ڕۆژ تەلەفۆنی بۆ کردمەوە... و وتی: ئێمە لە ماڵەوەین لە خۆشیدا دەگرین... خودایە.
وە دوای دوو ساڵ لە خوێندن ناوی ئەویان لە گۆڤاری نیویۆرک تایمزدا بڵاوکردەوە وەک گەنجترین پسپۆڕی تەکنەلۆژیای مۆدێرن و من و خێزانەکەم زۆر دڵخۆش بووین بەو کارە.
ژنەکەم بەبێ ئاگاداری ئێمە ڤیزای بۆ دایک و خوشکەکەی وەرگرت، هیچ قسەمان نەکرد، بۆمان کرد بە سورپرایسێکی خۆش تا ئەم گەنجە ڕۆژێک  دایک و خوشکەکەی لەبەردەمیدا بینی!
شۆک بوو نەیدەتوانی قسە بکات و تەنانەت بگری!
ڕۆژێک من و خێزانەکەم لە ژوورەوە بووین، بینیمان لە گەراجەکە خەریکە ئۆتۆمبیلەکەم دەشوات... خێرا چووم و لەباوەشم گرت و وتم: چی دەکەیت؟
فەرمووی: وازم لێ بێنە نەوەک خۆم لەبیر بکەم کە پێشتر چی بووم و تۆ چیت لێ کردم!
ئەم گەنجە ناوی فەرید عەبدول عەلییە، ئێستا یەکێکە لە باشترین و بەناوبانگترین پرۆفیسۆرەکانی زانکۆی هارڤارد لە ئەمریکا!!