چیرۆکی ئازارەکانی میللەتی چاوبەستراوە...

لە کاتێکدا شاگرد قەسابەکە خەریکبوو ئێسقانی ڕانێکی دەشکاند بەقولاپەکەوە، پارچەیەک ئێسک پەڕی و کەوتە ناو چاوی وەستا، چاوی زۆر ئازاری هەبوو، لەبەر ئەوەی ئەوکاتە نەخۆشخانە نەبوو، چووە لای سەرتاشەکە.
سەرتاشەکە پێی وت: ئاسانە .... فەرموودانیشە باجوان بیبینم، پێویستی بە خاوێنکردنەوەیە ئێستا، بۆت پاکژدەکەمەوە و هەندێک مەرهەمی تێدەکەم و، دواتر چاوی بەستوو پێی ووت: پێویستە چەند ڕۆژێک بێێت چاوت پاک دەکەینەوە.
لە ڕۆژی دووەمدا قەسابەکە بە کیلۆیەک گۆشت و کیلۆیەک جگەرەوە هات و سەرتاشەکە دیسان چاوی پاککردەوە و مەڵهەمەکەی لێدا و هەر ئێسکەکەی نەجووڵاند ، ئەم دۆخەکە چەند ڕۆژێک بەم شێوەیە مایەوە.
ڕۆژێکیان قەسابەکە  کەهات ... سەرتاشەکەی نەدی، بەڵکو کوڕەکەی لەوێ بوو.
کوڕەکە پێی وت: بەخێر بێی مامە فەرموو قەسابەکە پێی وت: باوکت باش فێری پیشەکەی کردوی؟!
کوڕەکە وتی: بەڵێ.
قەسابەکە وتی: کەواتە سەیری چاوم بکە.
کوڕەکە پاش کردنەوەی چاوی قەساب و تەماشاکردنی ووتی: زۆرئاسانە مامەگیان، ئێستا پارچە ئێسکەکە دەردرهێنم .... ژیرانە  لە چەند چرکەیەکدا پارچە ئێسکی ڕاکێشا و چاوی پاک کردەوە. ووتی پێویست بەستنیش ناکات.!! ئێستا هەموو شتێک ئاساییە.
شەو سەرتاشەکە هاتەوە ماڵەوە، و لە کوڕەکە پرسی: ئەمڕۆ کارەکەت چۆن بوو؟
کوڕەکە وتی: قەسابێک پارچەیە ئێسک پەڕیبووە ناوچاوی هات، منیش دەرم هێنا وبۆم پاک کردەوەوسوپاسی کردم وزۆریش دوعای خێری بۆتۆو بۆمنیش کرد.
باوکەکە زۆر توڕە بوو لە هەڵسوکەوتی کوڕەکەی.
کاتێک کوڕەکەی لێی پرسی بۆچی توڕەیە و دەبوو سوپاسی بکردایە کە پیاوێکی ڕزگار کردووە و یارمەتی داوە لە ئازارەکانی ڕزگاری بێت.!
باوکی پێی وت کوڕم ئەو قەسابە ڕۆژانە بە گۆشت و جگەرەوە دەهاتە لام تا چاوی بۆ پاکژکەمەوەو بۆی چەوربکەم.

ئێستا، تەواو ئیتر هەرگیز نایەتەوە...چونکە چاوەکانی ئازاری نادەن! من چی لە سوپاس ودوعای خێربکەم!
ئیتر خواردنی جگەرو گۆشتمان بڕا..!! 

وانە
کەسانێک هەن دەیانەوێت دۆخەکە بۆ هەمیشە لە ناسەقامگیردا بهێڵنەوە، بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە خواردنی جگەروگۆشت،!!
کاتێک ئەم چیرۆکە دەخوێینەوە، و بیر لەو بارودۆخەی ئێستای میللەت دەکەینەوە و دڵنیادەبین کەسانێێکی زۆر پێیان خۆشە میللەت هەرلەنێوان نەم نەهامەتییانەی گرانی وبێ ئاو بێ کارەباو بێ گازو بێ مووچەو بێ بەنزینەدا هەر بێت وبچێ دیارە ئەمە لەبەرژەوەندی بەرپرسەکانە تا بێ گۆشت و بێ جگەر نەبن ....ئێمەی میللەتی بێچارەش چاوەڕوانین بزانین کەی کەسێکی ژیرو بەویژدان دێت وئازارەکانمان کۆتایی پێدێنێ وچاومان دەکاتەوە!