د.توانا
ئەی بەرپرسی لەخۆبایی لووت بەرز..
ئەی ئەندامی سەرکردایەتی و باڵای حیزب..
ئەی خاوەن دەسەڵاتی ناوحکومەتەکەی سەرۆک ..
چیتر ناهێڵم تۆی کاڵفام یاری بەعەقڵم بکەی...
*- کەی توانیت هەڵەکانی خۆت پێش دەوروبەرت پێت بڵێن بوێرانە خۆت ئاماژەت پێدان وباستکردن ، پەردەپۆشت نەکردن بەدرۆی گەورەتر لەتاوانەکەت وچیتر پاساوی بێبنەمات بۆ نەهێنانەوە و داوای بەخشینت لە میللەت کرد ؟
*کەی تێگەیشتی کەمیللەت چیتر گەوج نی یە وبەگشت یاری وفێڵەکانت دەزانێت ؟
*- کەی بەدوای کەم وکوڕی ووردودرشتی هاوەڵەکانتا لە تەپڵی سەر تا قولەپێیان نەگەڕای تاسوکیان بکەی چونکە لەتۆ ژیر ترو بەتوانا ترن ؟
کەی بۆ پشت ڕاستکردنەوەی درۆکانت ناوی شاهیدی مردوت نەهێنا..؟
*- کەی وازت هێنا لەو تیمەی سایبریەی دەورت کەلەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان سایتە کانی پشت پەردەت بۆ بەڕێوە دەبەن بۆ درۆهەڵبەستن وئابڕووبردن سووککردنی نەیارەکانی خۆت وحیزبەکەت ؟
کەی درۆوبوختانت لەخۆت یاساغ کردو فێربووی لەڕووبەڕوو ڕەخنەبگریت ؟
*- کەی چاوەڕوانی پیاهەڵدان وچەپڵە لێدان نەبووی لەوکەسانەی کارێکیان بۆدەکەی ؟
*- کەی کورسی وماڵی دنیا نەیگۆڕی و نەیکردی بە کۆیلەو ئەلقە لەگوێ ی پارتەکەت ..؟
کەی نەبووی بەڕۆبۆت ڕێگات نەدا چیپێکت تێبخەن ... تەنهاو تەنها ئەوە دەبارە بکەیتەوە کەلەسەر چیپەکە بۆت دارێژراوە ؟
کەی فێربویت ڕای ئازادت هەبێت وجەماعەتی اشهدوا و اجمعین نەبوی ؟
کەی لە پێش چاوپێکەوتنی تی ڤی نەترسای ونەت پرسی (پێم بڵێ پرسیارەکانتان چیە؟ )..؟
کەی لەوەڵامی پرسیاری پێشکەش کاری تی ڤی نەرمەکۆکەت بۆنەکرد .. ڕەنگت نەهێناو نەبرد و بێترس ڕای ئازادو بوێری خۆت ووت ..!
کەی نەترسای لەوەی کەدوای دیدارەکەی تی ڤی بانگ دەکرێیت و سوک وڕسوا دەکرێیت !؟
کەی توانیت ڕوونی بکەیتەوەبۆ میللەت ،کە ژیری ولێهاتووی وئازایەتی و بوێری تۆی گەیاندۆتە ئەو پلەوپۆستە نەک کاسە لێسی و ماستاوکردن..؟
کەی بەرژەوەندی میللەتەکەت کرد بە خەمی یەکەمت...؟
کەی وازت هێنا لە کۆیلایەتی وپیاهەڵدان بۆڕازیکردنی سەرۆک وکوڕی سەرۆکی حیزبەکەت ؟
ئەوسا منیش گوێت لێدەگرم تاڕای ئازادوبێ ڕتوشت بگاتە لام ..!
ئەوسا کاتی خۆم تەرخان دەکەم بۆخوێندنەوەیووتارو نووسینەکانت ...
ئەوسا تەماشای دیدارو گفتۆگۆکانت لە سەر تی ڤی دەکەم ...
ئەوسا دەڵێم ڕەحمەت لەودایک وباوکەی تۆی پەروەدەکرد ...
ئەوساش ...لەیەزدان نزادەکەم شیری بەری دایکت پێ حەڵاڵ بێت ...!