د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
دەسەڵاتی کوردی بەبەرنامەکاری،لەسەرسیاسەتی پەرتکەوزاڵبە کردووەوناوچەوشاروچین و توێژەکانی کۆمەڵی کوردی بەگژیەکداکردوەوکردوونی بەدوژمنی یەکتری و هاوزەمان بەجۆرەها شێوە تۆوی نائومێدی و تەسلیمبوون و ڕەشینی چاندووە،بەوەی هیچ ناکرێت!
هەربۆیە باج وپارەسەندن بەردەوامەوبەدڵی دەسەڵات دەڕوات بەڕێوە،مامۆستای ئاینی و چین و توێژەکانی تریش و تەنانەت بەشێکی مامۆستایانیش فشاری بایکۆت لایان مەسەلەیەک نییە،ئەمەش بەڕوونی لەژمارەی ئەوانەی دێنەسەرشەقام ڕەنگدەداتەوە.
هەمووان دەزانیین بایکۆت زیانی هەیەوبەڕوونی کاریگەریەنەرێنییەکانی ساڵانی ڕابووردوی دیارە،بەڵام لەسیستمێکی داڕزاووپواوی وەک ئەمەی هەرێمی کوردستاندا،کەکۆی کایەکانی نابووتبوون و دەسەڵاتیش زۆر بێباکانە بەزمانی هەڕەشە مامەڵەدەکات،فشاری بەردەوام هەتاگۆڕینی ئەم مۆدێلە چەتەییەبنەماڵەییە بەحوکمی ڕەشید ئەرکی هەموو چین و توێژەکانە و پێویستەوانەی بەردەوامی لەمامۆستایانەوە فێربین و پشتیوانبین و لەگەڵیان بین.
بۆئەوەی خەباتەکەش باشتر جێبگرێت و گاریگەری زیاتربێت،ئەرکی هەموو شارەکانە پێکەوە فشاربکەن. یەکێی مامۆستایان بۆیەکجاریش بێت هەرهیچ نەبێت ئەندامەکانی سکرتارییەت و لقەکانی هەولێر لەپایتەخت فشاربکەن و لەبەردەم بارەگاکەیان مانبگرن.
ئەوهێزانەی لەسلێمانی پشتیوانی بایکۆتن و لەهەولێر و دهۆک بێدەنگن،دەستبەرداری ئەم سیاسەتە دووفاقییەببن و لەوێش هەرنالەپێناو پێگەی ئەم ناوچەیاندا ئەو فشارەبکەن و یەک هەڵوێستبن..
بەکوردی ئەرکی دایباب،مامۆستای ئاینی،فەرمانبەران بەگشتی،پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆووهەموو چین و توێژەکانە هەرنالەپێناو منداڵەکانی خۆیانداپشتیوانی مامۆستایان بن و لەگەڵیان بەشداربین،واتەبایکۆتی سەرتاسەری و داخستنی دوکان و بازاڕوڕاگرتنی هەموو جوڵەیەک بێت.
سەرچاوە : سپی میدیا