دوێنێ لە شاری هەولێر لە رۆژی جیهانی وێنەی ڕەش و سپیدا پێشانگایەکی تایبەت بە وێنەی ڕەش و سپی لە ناو باخی شاردا کرایەوە و تێیدا ٥٠ وێنەى ڕەش و سپى نمایش کرا.
ئەمرۆ لە شاری هەولێر لە رۆژی جیهانی وێنەی ڕەش و سپیدا پێشانگایەکی تایبەت بە وێنەی ڕەش و سپی لە ناو باخی شاردا کرایەوە.
پێشانگاکە لەلایەن رێکخراوی کوردستان فۆتۆ رێکخرابوو، تێدا ٥٠وێنە بەشێوەی ڕەش و سپی شاری هەولێر و بەتایبەت پیشەوەران نمایشکرا، کە لەلایەن هەشت فۆتۆگرافەرەوە سەرجەم وێنەکان گیرابوون، پێشانگاکە بۆ ماوەی یەک رۆژ بەردەوام دەبێت.
سەرجەم ئەو وێنانەى لە چالاکیەکەدا نمایشکرابوون وێنەکان لەناو شاری هەولێر گیراوابن، هەروەها وێنەکان زیاتر وێنەی پیشەوەران و کاسبکران بوو .
جێگەى ئاماژەیە، رۆژی12-12ى هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانی وێنەی ڕەش و سپی دیاریکراوە و حەوتەم ساڵە لە شاری هەولێر پێشانگای تایبەت بە رۆژی جیهانی وێنەی ڕەش و سپی دەکرێتەوە.
سەرچاوە: rojnews