بڕیارە دوو ڕۆژی داهاتوو پێشانگایەكی كولتووری لە هەڵەبجە بكرێتەوە و تێدا نمایشی كولتووری پێنج پارێزگای تێدا بكرێت.
ئەمڕۆ سێشەم سێی ئایار، بەپێێ ئەو بانگێشتەی بۆ "وشە" نێردراوە تێدا هاتووە، ڕۆژی پێنجی ئایار، لە پێنج پارێزگای ئێرانەوە كە ڕەسەنایەتی "هونەر، كولتوور، كەلەپور، مێژوو و شارستانیەتی " خۆیان لە پارێزگای هەڵەبجە نمایش دەكەن و دەیكەنە بازاڕێكی هەرزان و كوالێتی.
ئەو پێشانگایە بە چاودێری پارێزگاری هەڵەبجە و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و بە هەماهەنگی تۆڕی رێكخراوەكانی هەڵەبجە دەبێت، دەبێتە یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بازرگانی كاری دەستی-هەڵەبجە كە ساز دەكرێت، بە بەشداری پیشەوەران و دەستڕەنگینانی پارێزگاكانی سنە، كرماشان، ئیلام، هەمەدان، ئازەربایجانی غەربی و هەڵەبجە.
بریاریشتە ئەو پێشانگایە تا ڕۆژی حەوتی ئایار لەو شارە بەردەوامی هەیە كە شوێنی پێشانگاكە شاری یاری هەڵەبجەیە.
سەرچاوە: wishe