پێش ماڵئاوایی جێنین پلاسخارت هۆشداری بە عێراقییەكان دەدات

 

نێردەی پێشوی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان نامەیەك ئاڕاستەی عێراقییەكان دەكات و دەڵێت: هاوسەنگی نێوان ململانێ و ئاشتی، هەژاری و خۆشگوزەرانی، پەیوەستە بە ئیرادەی سیاسی وڵاتانەوە، هەروەها سوپاس و پێزانین ئاراستەی هەمو عێراقییەکان دەكات كە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردودا بەخشندەییان بەرامبەر نواندوە.

بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكەیەوە جێنین پلاسخارت، نێردەی پێشوی سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعێراق و هەرێم، پەیامێك ئاڕاستەی عێراقییەكان دەكات و رایدەگەیەنێت: هاوسەنگی نێوان ململانێ و ئاشتی، هەژاری و خۆشگوزەرانی، پەیوەستە بە ئیرادەی سیاسی وڵاتانەوە، ئەگەر گۆڕانکاری لە ژیانی خەڵکدا بکرێت شایەنی ئەوەن هەنگاو بۆ بەردەوام بون بنێن.

دەشڵێت: یەکێك لە ئەولەویەتی سەرەکی كارەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان خۆی لە پێشخستنی ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ هەموان بەبێ گوێدانە پەیوەندی، ئایین، و رەگەز دەبینێتەوە.

لەپەیامەكەیدا پلاسخارت رونیكردوەتەوە، لەماوەی كاركردنیدا لە عێراق و هەرێم کۆبونەوە و گفتوگۆی پیشەیی لەگەڵ كۆمەڵێك هاوبەش و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەکادیمی، سەرکردەی عەشیرەت، سەرکردە ئاینییەکان، دەسەڵاتی ناوخۆیی و پارێزگاکان، دەسەڵاتی نیشتمانی، دادوەران، بەرپرسانی ئەمنی و سیاسەتمەداران، ئەنجامداوە، كە بەشێك لە کۆبونەوەكان بریتی بون لە وەلانانی بەرژەوەندییە تایبەتیەكان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ عێراق.

جێنین پلاسخارت، نێردەی پێشوی سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعێراق و هەرێم، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی هەمو عێراقییەکان دەكات كە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردودا، چەندین جار بەخشندەیی و میوانداری گەلێک بوم کە هەرگیز لە نەریتی پێشوازیکردن لە کەسێکی نامۆ یان یارمەتیدانی کەمدەرامەت لایان نەدا.

اەرچاوە : ئێستا نیوز