پیرۆزی نیشتمان....

لەکاتی جەنگی جیهانی  دووهەم یەکێک لە گەورە یارمەتیدەرەکانی ئەدۆڵف هێتلەر هەڵات وخۆی گەیاندە بەریتانیا وداوای پەنابەری کرد لەو وڵاتە.
پاش ناسینەوەی لای پۆلیسی بەریتانی ...زۆر بەگەرمی پێشوازییان لێکردو لەشیاوترین کۆشکدا شوێنی تایبەتیان پێدا بۆ حەوانەوە. دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە، وەک دەستکەوتێکی مەزن بۆ بەریتانیا.
پاش چەند هەفتەیە پشوودان لەکۆشکدا و خزمەتکردنی زۆر تایبەت، دەزگای هەواڵگری بەریتانی هاتن بۆلای و داوای زانیاریان لێکرد لەسەر شوێنە گرنگ و ئامانجە سەربازیە هەستیارەکانی ئەڵمانیا، بەڵام ئەم پیاوە بەهیچ شێوەیەک نەچووە ژێربار، ئامادە نەبووهیچ زانیارییە ک لەسەرئەڵمانیا بدرکێنێ.
بە وتە بەناوبانگەکەی وەڵامی دانەوە:                 
(من کێشەم لەگەڵ هێتلەر هەیە و لەدەست هێتلەر هەڵاتووم نەک ئەڵمانیا!)
بۆیە هەرزوو بڕیاردرا لەسێدارەبدرێت...
کاتی لەسێدارەدانی بەدەنگی بەرز هاواری دەکرد: 
(نیشتمان پیرۆزی خۆی هەیە ... تەنها نامەردەکان دەیفرۆشن!)