ن/کانی کوردستان
هەوڵبدە وێنەی دارگوێز بە ،ڕاوەستاو،سەربڵند بە ،ڕووەو ئاسمان بڕوانەو هەڵکشێ .
ڕەگەکانت وا لەناخی زەوی چەسپاوبێ ،بەباو زریان هەڵنەکەنرێ..
ماڵی بۆحەوانەوەی باڵندەکان ، هێلانەی ئارامی چۆلەکە کان بە.
بەرگرتن وبەخشین وخۆراکی ژەمێ بۆ برسیەکان بە، بەگەڵا سەوزەکانت نیشتمانێک بە بۆ هەموان.. با لەسێبەرتا با پشوبدەن ئارەقی ناوچەوانیان بسڕنەوە شەتەک و ماندووەکان.
خاوەن دڵی گەورەی بێ بازگەوبیبەرامبەر ...تەنها بشەنێرەوە . شانازی بکە.. هەمووکەس ناتوانێ وەک تۆبێت !
دڵخۆش بە، کە ماندووە برسیەکان لەدوورەوە لێت دەڕوانن و بەرەولای تۆ دێن ...
تۆی دارگوێز ..ئەی بەخشندەی سەربەرزوسەوز..